Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 16:57

ڤیدیۆ ..بزانه‌ ئه‌و پیاوه‌ بۆ (53) ژنی هێناوه‌؟

کوردستان TV
100%


پیاوێكی سعودی به‌ ناوی ئابو عه‌بدووڵا ته‌مه‌ن "65" ساڵ  تائێستا (53) جار هاوسه‌رگیری كردوه‌ ، نیازیشی وایه‌ به‌رده‌وام بێت له‌ ژن هێنان.
ئه‌و پیاوه‌ له‌ دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنی له‌ كه‌ناڵی (ئێم بی سی) دا ورده‌كاری هۆكاره‌كانی هێنانی (53) ژهێنانی جیاواز روونه‌كردۆته‌وه‌ .
عه‌بدووڵا ده‌ڵێت " ته‌مه‌ن 20 ساڵان بوو كاتێ ژنی یه‌كه‌مم هێنا ،به‌ڵأم شه‌ش ساڵ له‌ خۆم گه‌وره‌تر بوو ، هه‌رچه‌نده‌ منداڵیشان هه‌بووه‌ به‌ڵام به‌هۆی چه‌ند كێشه‌یه‌ك له‌یه‌ك جیا بوونه‌وه‌".
به‌هه‌مان شێوه‌ش بۆ ژنی دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م.. لێیان جیابۆته‌وه‌ هه‌ریه‌كه‌و به‌ماوه‌یه‌كی جیاواز له‌لای ماونه‌ته‌وه‌ ،به‌ڵام كه‌مترین ماوه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ ژنه‌كانی مابێته‌وه‌ ته‌نیا یه‌ك شه‌و بووه‌،سه‌رجه‌م ئه‌و ژنانه‌ی هێناویه‌تی خه‌ڵكی سعودیا بوون ته‌نیا یه‌كێك نه‌بێت بێگانه‌ بووه‌.
عه‌بدوڵا ده‌ڵێت" هۆكاری هێنانی ئه‌و هه‌موو ژنانه‌م بۆ ئه‌وه‌ی باری سۆزداریم جێگیر بێت، له‌وانه‌یه‌ئێستاش  به‌ دوای ژنێكی تر بگه‌رێم ،كه‌بتوانێت دڵشاد بكات، هه‌موو ژه‌نه‌كانیشم به‌ شێوه‌یه‌كی یاسایی هێناون ".
ئا- كامران  
ژێده‌ر-   M B C 

هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.