Erbil 15°C ھەینی 05 تەمووز 17:18

هاووڵاتییانی سۆران لە بیستنی دەنگی تەقە ئاگادار دەکرێنەوە

کوردستان TV
100%

لە چەند ڕۆژی داهاتوو بەهۆی ئەنجامدانی چەند مەشقێکی سەربازی دەنگی تەقە و بەرز لە سۆران دەبیسترێت، بۆ ئەم مەبەستەش هاووڵاتییان ئاگادار دەکرێنەوە.

ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاند: هاووڵاتیانی سنووری سۆران ئاگادار دەکەینەوە، کە ڕۆژانی شەممە، یەكشەممە، دووشەممە، کە دەکاتە 17، 18، 19ـی ئەیلوولى 2022، هێزەکانی پێشمەرگە بنکەی مەشقی پیادەی هەولێر، چەند مەشقێکی سەربازی لە بناری چیای هەندرێن ئەنجام دەدەن.

ڕاشیگەیاند: لە مەشقەکەدا هێلیکۆپتەر و چەکی جۆراوجۆر بەکار دەهێنرێت.

ئاماژەی بەوەش داوە کە هاووڵاتییانی سنووری ئیدارەی سۆران ڕادەگەینین لە كاتی بیستنی دەنگی تەقە یان دەنگی بەرز نیگەران مەبن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.