وەزارەتی کارەبا ئەمڕۆ سێشەممە 13ـی 09ـی 2022 ڕایگەیاند، گۆڕانکاری لە خشتەی کارەبی کارگەکان دەکرێت.
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لیژنەی بەدواداچوونی کرێی کارەبای کارگەکان بۆ پەرەپێدانی کەرتی پیشەسازی و کارئاسانی بۆ بەرهەمهێنانی ناوخۆیی بڕیاری دا پێداچوونەوە بە خشتەی پێدانی کارەبای کارگەکان بکرێت.
ڕاشیگەیاند: لیژنەکە لە کۆبوونەوەیەکدا، کە لە وەزارەتی کارەبا بە سەرپەرشتیی قارەمان سلێمان بەڕێوەبەری گشتی دابەشکردنی کارەبا بەڕێوەچوو، بە وردی داتا و ئاماری کارگە و پڕۆژەکانی وەبەرهێنان و بڕی کارەبای پێویست بۆ کارگەکان خستەڕوو.
وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەش دا کە لیژنەکە بڕیاری دا بۆ پێدانی کارەبا بە کارگەکان، بەپێی یاسای تۆماری کارگەکان و پلەبەندیی کارگەکان مامەڵە بکرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.