وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاشكرای كرد كه بڕی 100 هەزار دانە گیراوەی موغەزی بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی سکچوون گەیشتە هەرێمی کوردستان.
وه‌زاره‌ته‌كه ڕایگه‌یاند: بە چاودێری د. سەمان بەرزنجی وەزیری تەندروستی، ڕێکخراوی یونسێف بڕی 100 هەزار دانە گیراوەی موغەزی بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی سکچوون پێشکەش بە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان کرد.
ڕاشیگه‌یاند: بۆ یەکەمجارە رێکخراوی یونسێف راستەوخۆ ئه‌م بڕه زۆره‌ی گیراوەی موغەزی بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی سکچوون پێشکەش بە وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان دەکات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌م لە شاری هەولێر لەلایەن هۆبەی نەخۆشییە گوازراوەکانی وەزارەتی تەندروستی ده‌رمانه گیراوەكه بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی سکچوون وەرگیرا
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی جه‌ختیشی كرده‌وه كه دواتر ده‌رمانه‌كه بەسەر سەرجەم بەرێوبەرایەتییە تەندروستییەكان دابەش دەكرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.