Erbil 33°C سێشەممە 24 ئەیلوول 16:29

هه‌ولێر.. بە گوژمەی زیاتر لە دوو ملیار دینار کۆڵانەكانی گەڕەکی هەولێری نوێ قیڕتاو دەکرێن

کوردستان TV
100%


بە گوژمەی زیاتر لە دوو ملیار دینار، سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر پرۆژەی قیڕتاوکردنی شەقامەکانی گەڕەکی هەولێری نوێ لە شاری هەولێر بە چینی ستابلایزەر دەستپێکرد.
گوژمەی پڕۆژەى دروستکردن و قیڕتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى گەڕەکی هەولێرى نوێ، بەشێکى لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر و بەشێکى دیكەی لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتى سەرۆکایەتیى شارەوانیى هەولێرە و بە گوژمەى دوو ملیار و 112 ملیۆن و 125 هەزار دینار جێبەجێ دەکرێت.
پرۆژەكان بریتین لە پڕۆژەى دروستکردن و قیڕتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى گەڕەکی هەولێرى نوێ كە سێ پرۆژەن، ئەوانیش:  قیڕتاوکردنی 33 شەقام بە چینی ستابلایزەر به ‌درێژیی 6کم. قیڕتاوکردنى 18 شەقامى دیکە بە درێژیى 3 کم، قیڕتاوکردنى شەقامێک بە درێژیى 400م. سەرجەم پڕۆژەکانی 52 شەقامى ناوخۆیى گەڕەکى هەولێرى نوێ بە درێژى 9,400 کم و بە گوژمەى دوو ملیار و 112 ملیۆن و 125 هەزار دینار دەست بە  جێبەجێکردنیان کراوە.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.