چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی ئه‌مڕۆ دووشه‌م جه‌ختی كرده‌وه كه پێداگیر و سووره له‌سه‌ر به‌ربژێركردنی محه‌مه‌د شیاع سوودانی بۆ پۆستی سه‌رۆكی حكوومه‌تی نوێی عێراق.
چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: له‌گه‌ڵ هێزه نیشتمانییه‌كان بۆ پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق گه‌یشتووینه‌ته لێكتێگه‌یشتنی باش.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكوومه‌ت گه‌یشتۆته قۆناغی پێشكه‌توو.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه سوورن له‌سه‌ر به‌ربژێركردنی محه‌مه‌د شیاع سوودانی بۆ پۆستی سه‌رۆكی حكوومه‌ت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ره‌وتی سه‌در به ڕێبه‌رایه‌تی موقته‌دا سه‌در هێڵی سووری له‌سه‌ر به‌ربژێركردنی سوودانی داناوه و له ماوه‌ی ڕابردووش‌دا زیاتر له جارێك ڕه‌تی كردۆته‌وه پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بدرێته كه‌سانی گه‌نده‌ڵكار و تاقیكراوه ئه‌مه‌ش پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراقی ئاڵۆزكردووه له كاتێكدا كه نزیك ده‌بینه‌وه له تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.