Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 16:52

ده‌قی وتاری سه‌رۆك بارزانی له‌ مەراسیمی کردنەوەی بارەگای پاتریارکی کڵێسای ڕۆژھەڵاتی ئاشووری لە ھەولێر

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ دووشەم، 12ـی ئەیلوولی 2022 سەرۆک مەسعود بارزانی بەشداری لە مەراسیمی کردنەوەی بارەگای کۆمەڵگەی پاتریارکی کڵێسای رۆژھەڵاتی ئاشوری لە ھەولێر کرد.

لە مەڕاسیمەکەدا سەرۆک بارزانی وتارێکی پێشکەشی ئامادەبووان کرد.

ئەمەش دەقی وتاری سەرۆک بارزانییە:

بەناوی خودای گەورەو میھرەبان

ئامادەبووانی بەڕێز...

زۆر خۆم بە بەختەوەر دەزانم کە ئەمڕۆ لەگەڵ ئێوە بەشدارین لەم بۆنەیە، ئەمە نیشانەی ئەو پەیوەندییە مێژوییەیە کە سەد ساڵ لەمەوبەر دروست بوو لەنێوان ھەردوو شەھیدی گەورە، شەھید شێخ عەبدولسەلام بارزانی و مار شەمعوون، لەو سەردەمەدا بناغەی پێکەوەژیان و برایەتی دانرا، لەوە جوانتر و خۆشتر نییە لە وڵاتێکدا ھەموو وەکو برا پێکەوە بژین، گرنگ ئەوەیە ھەموومان خودا پەرستبین، ئەوە لە ھەمووی گرنگترە، بۆ ئێمەش جێگەی سەربەرزی و شانازییە کە ئەو فەرھەنگە بووە فەرھەنگی ھەموو خەڵکی کوردستان بە ھەموو ئایین و نەتەوەو مەزھەبەوە دەبێ لەسەریشی بەردەوامبین، من پیرۆزبایی ئەو کەنیسە گەورەیە لە ھەموو برایانی مەسیحی دەکەم، تەئکید دەکەینەوە کە ئێمە بەردەوام دەبین لە پشتیوانی ھەموو خەڵکی کوردستان بەبێ جیاوازی لە ھەر نەتەوەیەک و ئایین و مەزھەبێک بن، وڵات وڵاتی ھەموومانە دەبێ ھەموومان بە برایەتی و بە سەربەرزی و بە ئازادی تێیدا بژین، داوای سەرکەوتن و بەختەوەری بۆ ھەمووتان دەکەم.

زۆر سوپاس.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.