Erbil 15°C دووشەممە 01 تەمووز 11:08

وادەی کاراکردنی زانکۆلاین ئاشکرا دەکرێت

کوردستان TV
100%

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ئاگادار دەکاتەوە کە وشەی تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسوۆرد)ـی بۆ قوتابییانی 12ـی ئامادەیی ئامادەکردووە و دەتوانن وەریبگرنەوە، ئاشکراشی کرد کە سەرەتای هەفتەی داهاتوو زانکۆلاین کارا دەکرێت.

عەباس ئەکرەم گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند: دواى هەوڵەکانى وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتى گشتى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچوون و ناوەندى وەرگرتن، ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسوۆرد) بۆ سەرجەم دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى ئامادەکراو ڕه‌وانه‌ی وەزارەتى پەروەردە/ بەڕێوەبەرایەتى گشتى ئەزموونەکان كرا.

ڕاشیگەیاند: لە بەیانییەوە دەتوانن خۆیان سەردانى قوتابخانەکانیان بکەن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسوۆرد). جەختیشی کردۆتەوە کە پێویستە دەرچووان بەباشى پاسۆرد و یوزەرنەیمەکانیان بپارێزن، چونکە دواتر لە ڕێگەى ئه‌و (پاسۆرد و یوزەرنەیم)ه‌ دەتوانن (زانکۆلاین) پڕبکەنەوە.

لەبارەى کاراکردنى زانکۆلاین بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى، گوتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاماژەی بەوە دا کە سەرەتاى هەفتەى داهاتوو زانکۆلاین بۆ دەرچووانى دوانزەى ئامادەیى کارا دەکرێت و پێش کاراکردنیشى لە ڕاگەیەنراوێکى رۆژنامەوانیدا وردەکارییەکەى بۆ دەرچووان دەخرێتەڕوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.