Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 10:09

یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد بووه‌ پاڵه‌وانی عێراق

کوردستان TV
100%


یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد نازناوی پاڵه‌وانێیه‌تی شه‌تره‌نجی یانه‌كانی عێراقی به‌ده‌ستهێنا
.
د.دلزار حه‌مه‌ ساڵح سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد به‌ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند: یانه‌كه‌مان له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و كچان له‌هه‌فته‌ی پێشوو به‌شداری كرد له‌پاڵه‌وانێیه‌تی شه‌تره‌نجی یانه‌كانی عێراق له‌سه‌ر ئاستی لاوان و تازه‌ پێگه‌یشتووان. 
گوتیشی له‌پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا 31 یانه‌ به‌شداری كردبوو" یانه‌كه‌ی ئێمه‌ش بۆ ته‌مه‌نه‌كانی خوار 20 ساڵی و 16 ساڵی له‌سه‌ر ئاستی كوڕان و كچان به‌شداری كرد . 
د.دلزار حه‌مه‌ ساڵح ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد" یاریزانانی یانه‌كه‌مان له‌به‌شدارییان له‌خوله‌كه‌دا توانیان  له‌سه‌ر ئاستی لاوان پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنن و  له‌سه‌ر ئاستی تازه‌ پێگه‌یشتووانیش پله‌ی دووه‌م به‌ده‌ست بهێنن.
سه‌رۆكی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد" كه‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ به‌سیسته‌می سویسری 5 ڕاوند له‌شاری موسڵ به‌ڕێوه‌چوو. 
د.دلزار حه‌مه‌ ساڵح گوتیشی" هیوادارین هه‌مان ئه‌نجام له‌جام وخولی نایابی عێراق به‌ده‌ست بهێنین" سوپاسی ته‌واوی یاریزانان و ده‌سته‌ی راهێنه‌ران و ستافی دیكه‌ی یانه‌كه‌مان ده‌كه‌ین كه‌توانیویانه‌ مێژوویه‌كی دیكه‌ له‌یاری شه‌تره‌نج له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بنووسنه‌وه‌ و ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی دیكه‌ی دڵخۆشكه‌ره‌ بۆ وه‌رزشوانانی  شه‌تره‌نج.

جێگای ئاماژه‌ پێدانه‌" هه‌ر له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا یانه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئاو له‌شاری به‌غدا پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ست هێنا" سه‌ویره‌  له‌شاری موسڵ پله‌ی سێیه‌م و  یانه‌ی وه‌رزشی هه‌ولێر له‌شاری هه‌ولێر پله‌ی چواره‌می به‌ده‌ست هێنا.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.