Erbil 15°C چوارشەممە 03 تەمووز 10:49

لە چۆمان مین بە شوانێک تەقییەوە.. بەهۆیەوە گیانی لەدەست دا

کوردستان TV
100%

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 10ـی 09ـی 2022 لە گوندی گۆرۆنی سەر بە قەزای چۆمان، شوانکارێک بەهۆی پێداتەقینەوەی مین گیانی لەدەست دا.

ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مینی هەولێر ڕایگەیاند: هاووڵاتییەکە پیشەی شوانکاری بووە، لە گوندی گۆرۆنی لە سنوری قەزای چۆمان مینێکی پێداتەقیوەتەوە و ڕاستەوخۆ گیانی لەدەست داوە.

بە پێی زانیاریەکانی بەشی هاریکاری قوربانییانی مین لە بەڕێوەبەرایەتییەکە، بەرکەوتووەکە ناوی (عەلی عەبدولڕەحمان) بووە و تەمەنی 50 ساڵە و خێزاندارە، ناوبراو خەڵکی گوندی گەرۆک بووە لە سنووری قەزای ئاکرێ، کە بە مەبەستی کاری ئاژەڵداری لەگەڵ خانەوادەکەی ڕوویان لە ناوچەکە کردووە.

کەریم سمکۆ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.