Erbil 15°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 06:22

سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری عێراق: دەستوور پێویستی بە پێداچوونەوە هەیە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق ئەمڕۆ شەممە 10ـی 09ـی 2022 جەختی کردەوە کە بەهۆی بێتوانایی دەسەڵاتی دادوەری لەبەرامبەر پێشێلکارییەکان، دەستوور پێویستی بە سەرلەنوێ پێداچوونەوە هەیە.

فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕایگەیاند: تاوەکو دەقێکی ڕوونی یاسایی و دەستووری نەبێت بۆ سزادان بەرامبەر هەر پێشێلکاری و تاوانێک دادوەر ناتوانێت سزای بدات، جا ئەگەر دامەزراوە یان کەس بێت.

ڕاشیگەیاند: دەسەڵاتی دادوەری بەتەواوی ئاگاداری کاریگەرییە پێشێلکارییە دەستوورییەکانە لەدوای هەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری 2021، لە پێکهێنانی دەسەڵاتی جێبەجێکردندا پابەند نەبوونە بەم وادەی دەستوورییەی کە لە دەقی ماددەی 66ـی دەستوور بۆیان دیاری کراوە.

ڕوونیشی دەکاتەوە کە سەرەڕای ئەم پێشێلکارییە ڕوونە دەسەڵاتی دادوەری لە توانایدا نییە، چارەسەری ئەم پێشلکارییە بکات و لەسەر ئەم پێشێلکارییە بکات، بەهۆی نەبوونی دەقێکی دەستووری کە ڕێگەی بدات.

فایەق زێدان دەڵێت، وەکو ئەوەی کە بڕیاری ژمارە 132ـی دادگەی باڵای فیدراڵیمان بینی، کە لە 07ـی 09ـی 2022 دەرچووە، سەبارەت بە داوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان، هەرچەندە بەڕوونی ئەو پێشێلکارییانە خرانەڕوو، بەڵام دەسەڵاتی دادوەری دەستووریبوونی دۆسیەکەی ڕەت کردەوە، بەهۆی ئەوەی بەپێی ماددەی 64ـی دەستوور دەسەڵات بە خودی ئەنجوومەنەکە دراوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی خۆی، کە پێویستی بە دەنگی سێیەکی ئەندامانە، بە ڕەزامەندی سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆمار.

سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری جەختی کردۆتەوە کە ئەم دۆسیەیە و دۆسیەکانی دیکەش پێویستیان بە سەرلەنوێ پێداچوونەوە و داڕشتنەوەی ئەو ماددە دەستووریانە هەیە کە ئاستەنگ لە پێکهێنانی دەسەڵاتە دەستوورییەکان دەکات، بوونەتە هۆی ئابڵوقەی سیاسی.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.