هه‌ردوو كچه یاریزان، ئه‌نیس جابری تونسی و ئیگا سویاتێكی پۆڵه‌ندی گه‌یشتنه یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی كراوه‌ی ئه‌مه‌ریكا له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له ئاستی خانمان كه دوایین پاڵه‌وانێتی ئه‌م وه‌رزه‌ی گراندسلامه.
له یه‌كه‌م یاری قۆناغی پێش كۆتایی پاڵهوانیتیهكهدا، ئه‌نیس جابری پۆلێنكراوی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی كچه تێنسزانانی جیهان به دوو كۆمه‌ڵه‌ی بێ به‌رامبه‌ر له كارۆلین گارسیای فه‌ڕه‌نسی و پۆلێنكراوی حه‌ڤده‌می ڕیزبه‌ندی جیهانی برده‌وه‌و بووه یه‌كه‌م كچه تێنسزانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئه‌فریقی له مێژوو كه ده‌گاته یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی كراوه‌ی ئه‌مه‌ریكا، یاریه‌ك یه‌ك كاتژمێر‌و پێنج خوله‌كی خایاند‌و ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كان شه‌ش یه‌ك، شه‌ش سێ بوو.
له دووه‌م یاری قۆناغی پێش كۆتاییدا، ئیگا سویاتێكی پۆڵه‌ندی و پۆلێنكراوی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان به دوو كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر به كۆمه‌ڵه‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر ئارینا سابالێنكای بیلاڕوسی و پۆلێنكراوی شه‌شه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركرد‌و دووه‌م بلیتی یاری كۆتایی به‌ده‌ستهێنا، ئه‌م یاریه‌ش دوو كاتژمێر‌و یازده خولهك درێژه‌ی كێشا، سه‌ره‌تا سابالێنكا كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌می به شه‌ش سێ به سوودی خۆی ته‌واوكرد، پاشان سویاتێك ئه‌م دواكه‌وتنه‌ی بۆ سه‌ركه‌وتن گۆڕی و دوو كۆمه‌ڵه‌ی له‌سه‌ریه‌كی به ئه‌نجامی شه‌ش یه‌ك، شه‌ش چوار برده‌وه‌و خۆی گه‌یانده یاری كۆتایی.
ئه‌نیس جابر و ئیگا سویاتێك گه‌یشتنه یاری كۆتایی پاڵه‌وانێتی تێنسی ئه‌مه‌ریكا له ئاستی خانمان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.