دانیێل مێدڤێدێڤی ڕوسی و پۆلێنكراوی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی تێنسزانانی جیهان نه‌یتوانی پارێزگاری له نازناوی پاڵه‌وانێتی نێوده‌وڵه‌تی كراوه‌ی ئه‌مه‌ریكا له یاری تێنسی سه‌رزه‌وی له ئاستی پیاوان بكات و ماڵئاوایی له پاڵه‌وانێتیه‌كه كرد.
له ڕكابه‌ریه‌كانی قۆناغی چواره‌مدا، مێدڤێدێڤ به كۆمه‌ڵه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به سێ كۆمه‌ڵه به نی‌ك كیریۆسی ئوستڕالی و پۆلێنكراوی بیستوپێنجه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان دۆڕا، له یاریه‌كه‌دا كیریۆس به ماوه‌ی دوو كاتژمێر‌و په‌نجاوسێ خولهك و به ئه‌نجامی حه‌وت شه‌ش، سێ شه‌ش، شه‌ش سێ، شه‌ش دوو سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو گه‌یشته قۆناغی چاره‌گی كۆتایی.
له‌م قۆناغه‌ش تێنسزانه ئوسترالیهكه ڕووبه‌ڕووی كارین خاشانۆڤی ڕوسی و پۆلێنكراوی سیی و یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی جیهان ده‌بێته‌وه كه ئه‌ویش لای خۆیه‌وه‌و له قۆناغی چواره‌مدا، به سێ كۆمه‌ڵه به‌رامبه‌ر به دوو كۆمه‌ڵه سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر پابلۆ كارینۆ بوستای ئیسپانی و پۆلێنكراوی پازده‌می ڕیزبه‌ندی جیهان تۆماركرد‌و خۆی گه‌یانده قۆناغی هه‌شت، ئه‌م یاریه‌ش به ماوه‌ی سێ كاتژمێر‌و بیستویه‌ك خولهك به‌ڕێوه‌چوو، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانیش چوار شه‌ش، شه‌ش سێ، شه‌ش یه‌ك، چوار شه‌ش، شه‌ش سێ بوو.
دانیێل مێدڤێدێڤی ڕوسی ماڵئاوایی له‌پاڵه‌وانێتی تێنسی كراوه‌ی ئه‌مه‌ریكا كرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.