Erbil 9°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 02:17

هەلیكۆپتەرێكی سەربازی سوپای سوریا لە حەما كەوتە خوارەوە 

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە ئاژانسی هەواڵی رژێمی سووریا، سانا لە زاری سەرچاوەیەكی سەربازییەوە بڵاویكردەوە، كۆپتەرێكی سەر بە هێزەكانی رژێم لە نزیك شاری حەما لە رۆژئاوای سووریا كەوتووەتە خوارەوە و تیمی فڕۆكەكە گیانیان لەدەست داوە.
سانا ئاماژەی بەوەشكردووە، هەلیكۆپتەرێكی سەربازی لە ئەنجامی تێكچوونێكی تەكنیكی لە باكووری ڕۆژهەڵاتی حەما كەوتووەتە خوارەوە"، كە بووە هۆی گیان لەدەستدانی تیمەكەی.
لەوباریەوە سەرچاوەیەكی سەربازی بە سانا-ی ڕاگەیاندووە، بەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە كۆپتەرێكی سەربازی لە باكووری ڕۆژهەڵاتی حەما لە میانی ئەركێكی مەشق و ڕاهێنان لە ئەنجامی تێكچوونێكی تەكنیكی كەوتۆتە خوارەوە.
ئاژانسەكە باسی لە ژمارەی ئەو ئەندامانەی تیمی فڕۆكەوانی نەكردووە كە لە ئەنجامی ئەم ڕووداوەدا گیانیان لەدەستداوە، هەروەها وردەكاری زیاتری لەبارەی فڕۆكەكە و جۆر و ئەركی مەشق و سروشتەكەی نەكردووە.
لەبەرامبەردا روانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند: 3 تیمی كۆپتەرێكی رژێمی سوریا گیانیان لەدەست داوە كە لانیكەم ئەفسەرێكیان تێدایە، دوای ئەوەی كۆپتەرەكە لە نزیك بازنەی ئەلعەربەین لە ناوەندی حەما كەوتە خوارەوە.
روانگەكە ئەوەشی خستۆتەڕوو، كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەكە بووەتە هۆی سووتانی تەواوەتی، جگە لە رووخاندنی ئەو خانووەی كە لەسەری كەوتووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەمە دووەم فڕۆكەیە لەماوەی 48 كاتژمێردا بكەوێتە خوارەوە. لە 2ی ئەیلولدا فڕۆكەیەكی جەنگی میگ-21 سەر بە رژێم لە دەوروبەری شارۆچكەی ئەلخالیدیە لە لادێكانی ئەس-سوەیدە كەوتە خوارەوە. 
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.