Erbil 15°C شەممە 11 ئایار 20:57

لەم شارەدا؛ فۆڕمی وانەبێژی دابەش دەکرێت

کوردستان TV
100%

پەروەردەی مەخموور دەرچووانی کۆلێژی پەروەردە و پەروەردەی بنەڕەتی ئاگادار دەکاتەوە کە فۆڕمی وانەبێژی دابەش دەکرێت.

ڕاگەیاندنی پەروەردەی مەخموور لە ڕاگەیەنراوێک ئاماژەی بەوە داوە کە فۆڕمی وانەبێژی دابەش دەکرێت تایبەت بە دەرچووانی کۆلێژی پەروەردە و پەروەردەی بنەڕەتی بۆ هەریەک لە قوتابخانەکانی:- 

1 ـ خدرجیجەی بنەڕەتی   ( پسپۆری انگلیزی ) .

2 ـ کەندارە قەلی بنەڕەتی  ( پسپۆری عربی ) .

3 ـ سەداقەی بنەڕەتی ، دووسەرەی باڵا ، گامێشتەپە          ( 3 پسپۆری انگلیزی ) .

4ـ ڕزگاری بنەڕەتی     ( پسپۆری انگلیزی ).

5ـ تەلەخێمی بنەڕەتی ، ماجیداوەی بنەڕەتی  ( پسپۆری کوردی ) .

6 ـ کەپرانی بنەڕەتی    ( پسۆری کوردی ، بیرکاری ) .

7ـ باخچەی منداڵانی مەخموور    ( پسپۆری انگلیزی ، کوردی ) .

8 ـ گاوەرەی بنەڕەتی      ( پسپۆری زانست ) .

9 ـ سید عبیدی بنەڕەتی     ( پسپۆری بیرکاری ) .

10 ـ کەپەنەکە ڕەشی بنەڕەتی    ( پسپۆری کوردی  ، انگلیزی ، بیرکاری ، زانست ، عربی ) .

11ـ بەردی سپی بنەڕەتی   ( پسپۆری انگلیزی ، عربی ، کوردی ، بیرکاری ، زانست ) .

12 ـ ئامادەیی مەخمووری زانستی   ( پسپۆری بیرکاری ) .

13 ـ دواناوەندی شەهید بارزان اسماعیل   ( پسپۆری بیرکاری ) .

پەروەردەی مەخموور ئاماژەی بەوەش داوە کە دەرچووان بەیانی یەکشەممە 04ـی 09ـی 2022 سەردانی دیوانی بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی مەخموور بکەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.