Erbil 15°C یەکشەممە 19 ئایار 07:32

بریكاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان ستایشی رۆڵی هونەرمەندان نیگار حەسیب قەرەداخی و شەماڵ عومەر دەكات

کوردستان TV
100%

سالار عوسمان ، بریكاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان، بە بۆنەی بەخشینی خەڵاتی هونەریی نەمسا بۆ ساڵی 2022، بۆ پڕۆژەی‌ لابۆری شانۆی لالش، ستایشی رۆڵی هونەرمەندان نیگار حەسیب قەرەداخی و شەماڵ عومەر دەكات و رایدەگەێنێ، ئێمە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەم خەڵاتكردنە بەرز دەنرخێنین و بە دەسكەوتێكی گەورەی دەزانین بۆ هونەری شانۆ و بزاڤی كەلتووری لە كوردستاندا.
هونەرمەندانی بەڕێز خاتوو نیگار حەسیب قەرەداخی و كاك شەماڵ عومەر
سڵاوی هونەر و سەركەوتن
بە بۆنەی بەخشینی خەڵاتی هونەریی نەمسا بۆ ساڵی 2022، بۆ پڕۆژەی‌ لابۆری شانۆی لالش، دەمەوێت لە ناخی دڵمەوە پیرۆزباییتان لێ بكەم، بەخشینی ئەم خەڵاتە دەگەڕێتەوە بۆ پێگە، كاركردنی بەردەوام، پەرۆشی، داهێنان و ئەزموونی قووڵی هونەرییانەی ئێوەی بەڕێز.
ئێمە لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەم خەڵاتكردنە بەرز دەنرخێنین و بە دەسكەوتێكی گەورەی دەزانین بۆ هونەری شانۆ و بزاڤی كەلتووری لە كوردستاندا.
بە هیوای بەخششی پتر و سەركەوتنی گەورەتر.
سالار عوسمان 
بریكاری وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان
3/9/2022
 

کولتوور و هونه‌ر شانۆ هه‌مه‌ره‌نگ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.