Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 18:41

هه‌ولێر.. مۆڵه‌تی هه‌ڵكۆڵین و ڕووپێوی شوێنه‌واری به‌دوو زانكۆیی ئه‌مریكی درا

کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی شوێنه‌وار و كه‌له‌پوور( كه‌یفی مسته‌فا علی) واژووی له‌سه‌ر دوو گرێبه‌ستی شوێنه‌واریی  كرد له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ زانكۆكانی( هارڤارد و ئێمۆری) ئه‌مریكی، به‌ئاماده‌بوونی(نادر بابكر) به‌ڕێوه‌به‌ری شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری هه‌ولێر، (د. جه‌یسن ئور) له‌زانكۆی هارڤارد، (د. پیترا كریمه‌ر) له‌زانكۆی ئێمۆری ئه‌مریكی، زانكۆی هارڤارد كاری ڕووپێوی شوێنه‌واری له‌ده‌شتی هه‌ولێر له‌نێوان شارۆچكه‌ی (پردێ _ گوێڕ، به‌ستۆڕه‌_ خه‌بات ) ئه‌نجام ده‌دات هه‌روه‌ها زانكۆی ئێمۆری كاری هه‌ڵكۆڵینی شوێنه‌واریی له‌ پێگه‌ی ژماره‌(458)  له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌دات ماوه‌ی گرێبه‌ستی هه‌ردوو زانكۆكه‌  پێنج ساڵ ده‌بێت (2022 تا 2026) جێی ئاماژه‌یه‌ زانكۆی هارڤارد له‌ساڵی 2012 وه‌ له‌كوردستان كاری ڕووپێوی شوێنه‌واریی ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
 ئا- كامران
 

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.