Erbil 15°C شەممە 27 نیسان 02:16

چاپخانەی زانكۆی سه‌لاحه‌ددین سەرچاوەیەك بۆ كتێب و بڵاوكراوەكان

کوردستان TV
100%


چاپخانە میژووێكی دوور و درێژی لە خزمەتكردنی مرۆڤایەتی و گواستنەوە و بڵاوكردنەوەی زانیاری ، هەموو گەلێكی زیندوو گرنگی و بایەخ و برەویان بە چاپ و چاپخانەكان داوه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕۆڵی كاریگەریان هەبووە لە پێشكەوتن و بڕینی قۆناغەكانی شارستانیەت، بەڵگەش بۆ ئەمە ئیمڕۆ هەزاران چاپخانە لە جیهاندا هەن كە خۆیان لەگەڵ پێشكەوتنەكانی مرۆڤایەتی و تەكنەلۆجیا گونجاندووە و بەردەوامن .
ئەگەر لە پێكهاتەی  كارگێڕی زانكۆی سەلاحەدین هەولێر وردبینەوە، دەبینین لە كۆمەڵێك دامەزراوە و بەشی جیاجیا پێكهاتووە، سه‌رجه‌میان وەك تیم كاردەكەن، ئەمەش وایكردووە لە ئاستی زانكۆكان لە هەرێمی كوردستان و زانكۆكانی عێراق پلەیەكی باشی هەبێت و پێشەنگ بێت، بەمەش نەوەستاوە بەردەوامە لە پێگەیاندنی نەوەیەكی زانست دۆست و لێهاتوو كە هەمیشە بیرۆكەو ئایدیای نوێ وهاوچەرخ هەوێنی كارەكان بوون و گڕوتینی بەخشیوەته‌ هەرتاكێك كە لەم زانكۆیە بەوپەڕی دڵسۆزییەوە كارەكان ڕادەپەڕێنن، سەرەنجام پێگە و سەنگ وناو وناوبانگی زانكۆ بەرز ڕادەگرێت . 
چاپخانەی زانكۆ یەكێك لەم دامەزراوانەیە كە زۆربەی كارەكان بە كوالیتی بەرز و بە خێراییەكی بێوێنە ئەنجامدەدات و سەرچاوەیەكە بۆ كتێب و بڵاوكراوەكانی زانكۆ له‌و بارییه‌وه‌  (هاوكار كریم حمە شریف) بەڕێوەبەری چابخانەی زانكۆ به‌م شێوه‌یه‌ باسی لە چاڵاكیەكانی چابخانە كرد"چاپخانەی زانكۆ لە ساڵی (1984) دامەزراوە، لەڕووی پێكهاتەوە دووبەشه‌ (كارگێری، بەرهەم) (69)فەرمانبەر لەم بەڕێوە بەرایەتییە بە بڕوانامەی جیاواز و شارەزایی و لێهاتوویی و تەكنیكی جیاواز لە كاری چاپەمەنیدا كارده‌كه‌ن".
 له‌ باره‌ی به‌هه‌مه‌كانی چاپخانه‌ هاوكار حمه‌ ده‌ڵێت" بەشێوەیەكی گشتی بەرهەمەكانی چاپخانه‌ سێ جۆرە، یەكەم كاروبار و بڵاوكراوەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دووەم چالاكیەكانی زانكۆی سەلاحەدین-هەولێر، هەر لە گۆڤارەوە تا كتێب و گشت بابەتێكی مامۆستایان، دواتر كەرتی تایبەتە كە هەر نووسەرێك و بیرمەندێك بخوازێ بەرهەمەكانی لەلایه‌ن ئێمە بەچاپ بگەیەنێت تەواو هاوكاری دەبین و بەجوانترین شێوە بەرهەمەكەی دیزاین و بەچاپ دەگەیەنین".
ئەم بەڕێوەبەرایەتییە خاوەنی كۆمه‌ڵێك كارمەندی دڵسۆزه‌ وەك تیم و بە ڕۆحی هاوكاری و لێبوردەییەوە كارە ڕۆژانەییەكان ڕادەپەڕێنین، شارەزایی و كارامەیی كارمەندان لە ئاستێكی بەرزدایە، لە ڕووی هونەری و دیزاینی بەرهەم وهاوكات بەكارهێنانی ئامێرەكان بەگوێرەی ڕێنماییەكان، ئەمانەش وایانكردووە بەرهەمەكان جیاواز بن و كوالیتیان بەرزبێت و بەخێرایی بێنە بەرهەم.
لەڕووی ئامێرەوە هەندێ كەموكوڕی هەیە بەجۆرێك چەند ئامێرێك كۆنبوون،‌ یاخود تایبەتن بە تیڕاژی زۆر كە تێچووێكی زۆریان هەیە، لە ئەنجامی سەردانیكردن بۆ هەندێ وڵاتی پێشكەوتوو لەم بوارە كۆمەڵێ ئامێر دەستنیشانكراوه‌ لەگەڵ بەڕێز پ.ی.د كامەران یونس سەرۆكی زانكۆی سەلاحەدین تاوتوێكراو و لەلای خۆیەوە بەسوپاسەوە بەڵێنی دابینكردنی داوە و كۆمەڵێ ئامێری تریشی بۆ دابین كردووین‌.
ئەو بەرهەمانەی كە چاپخانەی زانكۆ بەم دواییە بەچاپی گەیاندوە.
1-گۆڤاری یاسا و ڕامیاری
2-گۆڤاری مرۆڤایەتی
3-گۆڤاری زانكۆ بۆ زانستە بنەڕەتی و پڕاكتیكیەكان 
4-گۆڤاری زانكۆپرێس
5-ئاسایش و ڕۆڵی زانكۆكان لە جێگیركردنی
6-علی سام ئاغا (كتێب)
7-كفری لە نێوان ساڵی 1977/ 1945
8-بەراوردی ئەدەبی تیۆری پراكتیكی (كتێب)
9-ئاربیلای كۆن میژووی هەولێر (كتێب)
10-مباد‌و تدبیر اصابات الحروق و الانجماد (كتێب)
11-الوع القانونی والسیاسی لاقلیم كردستان (كتێب)
12-الكردولوجیا -موسوعە موجزە (كتێب)
13-الفكر الجغرافی موشرات الحراك القومی (كتێب)
14-دەسەڵاتی حیكایەتخوان لە مێژوودا (كتێب)
15-هەولێر-تەعجیل (كتێب)
16-هەولێر(تەیراوە)شێرزاد هەینی (كتێب)
17-ئاسایشی نەتەوەیی (كتێب)
18-المشكلات الارشادییە (كتێب)
19-هۆزی شێخ بزێنی (كتێب)
20-عەرووز (كتێب)
لە لایەكی تر (كۆسرەت جمیل كریم) بەڕێوەبەری خەمڵاندن لە بەڕێوەبەرایەتی چاپخانەی زانكۆ گوتی" چابخانەی زانكۆ ڕۆڵێكی كارای بینیووە لە چاپكردنی ژمارەیەكی زۆر كتێب وگۆڤار و كرداریانە و ڕاستەوخۆ باسی لە بەرهەمهێنانی هەربابه‌تێك كرد كە پێیان ڕاسپێردراوە، سەرەتا خەمڵاندن بۆ هەر بەرهەمێك دەكرێ جا كەرتی تایبەت بێت یاخود حكومی، یا هەر نووسەرێك كە بیەوێ لای چاپخانه‌ چالاكیەكانی بەچاپ بگەیەنێت، بەگشتی خەمڵاندن بۆ هەربابەتێك دوو شێوازە (كەلوپەلی بەكارهێنان-كرێی چاپ)".
هه‌روه‌ها ووتی" دوای خەمڵاندنیش دەدرێتە بەڕێوەبەری بەرهەم لەم بەشە شێوە و دیزاینی بۆ دەكرێت و دەچێتە بەشی مۆنتاژ و دیزاین، دواتر لەبەشی (سی-تی-پی) بەرهەمه‌كه‌ دەكرێتە پلێت و دەگوازرێتەوە بەشی (ئۆفسێت). ئەم بەشە كۆمەڵێك ئامێری چاپ لەخۆدەگرێت (ئۆفسێتی گەورە،-لێتەر پرێس،-گیتۆ). لێره‌ بەرهەمه‌كه‌ بەچاپ دەگەیەنرێت، دواتریش قۆناغی بەرگكردن لەم بەشەیه‌ كه‌ بەرهەمه‌كه‌ بەتەواوی كۆكردنەوەی بۆ دەكرێت و بەرگ دەكرت، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا  كرداری بڕینی بۆدەكرێت". 
ڕاگه‌یاندنی زانكۆی سه‌لاحه‌دین-هه‌ولێر.

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.