له كاتژمێری 7ی ئه‌مشه‌وه‌وه فه‌رمانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی گشتی له ته‌واوی پارێزگای نه‌ینه‌وا و شاری مووسڵ كه‌وته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
عه‌زیز ئه‌حمه‌د په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له شاری پارێزگای نه‌ینه‌وا پێی ڕاگه‌یاندین: لە کاتژمێر 7ی ئه‌مشه‌وه‌وه هێزە ئەمنییەکان لەنێو شەقامەکانی شاری مووسڵ و تەواوی پارێزگای نەینەوا بڵاوەیان پێ کراو و هاووڵاتییانیان ئاگادار کردەوە کەوا کارەکانیان جێبهێڵن و بڕۆنە ماڵەوە.
ڕاشیگه‌یاند: قه‌ده‌غه‌ی هاتۆچۆكه به فه‌رمانی فه‌رمانده‌یی گشتی ئۆپه‌ڕاسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراقه و تا كاتێكی نادیار به كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه.
لای خۆشییه‌وه سیروان ڕۆژبه‌یانی جێگری پارێزگاری نەینەوا جه‌ختی كرده‌وه كه بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆ پارێزگای نەینەواشی گرتۆتەوە و بۆیە ئەوانیش وەکو خۆی جێبەجێ دەکەن.
سه‌باره‌ت به ڕەوشی ئەمنی شاری مووسڵ و تەواوی پارێزگای نەینەوا ڕایگه‌یاند: تا ئێستا ڕەوشەکە ئارامە و هیچ گردبوونەوە و خۆپیشاندانێك لە پارێزگاکەدا نییە، هه‌روه‌ها هاووڵاتییانیشی دڵنیاکردەوە کە ڕەوشەکە بە ئارامی دەمێنێتەوە و هێزە ئەمنییەکان لە ئامادەباشی ته‌واو دان.
جێی باسه بڕیاری قەدەغەی گشتی هاتووچۆ له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌یی گشتی ئۆپه‌ڕاسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراقه‌وه ده‌ركراوه بەهۆی دۆخی نالەباری بەغدای پایته‌خت و خۆپیشاندانی هاووڵاتییان کە ترسی پێکدادان و شەر و ئالۆزی هەیە لەسەرجەم پارێزگاکانی عێراقدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.