ھێزەکانی سوپای عێراق، ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشیان بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگای موسڵ دەست پێکرد.
سوپای عێراق بڵاویكردهوه، دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنێکی بۆسەر پاشماوەکانی ریکخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگای نەینەوا باکووری عێراق راگەیاند.
سوپای عێراق رایدهگهێنێت، بههاوكاری لهگهڵ هێزی دیكهی ئهمنی، ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەشیان لە ژمارەیەک ناوچەی باشووری پارێزگای موسڵ دەستپێکردووە.
ئاماژەی بەوەیشداوە کە ئۆپەراسیۆنەکە، بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە ناوچەکانی باشووری پارێزگای نەینەوا ئەنجام دەدرێت.
دوێنێ یەکشەممە 28ی ئابی 2022، سوپای عێراق رایگەیاندبوو کە لە بۆسەیەکی ھێزەکانیاندا لە ناوچەی ئەلبوسێف سەربە ناحیەی حەممام عەلیل باشووری پارێزگای نەینەوا، چوار تیرۆریستیی داعش کوژراون و یەکێکی دیکەیش برینداربوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.