به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك له ره‌وتی گواستنه‌وه‌ی شانۆیی بۆ هه‌ولێری پایته‌خت، ده‌بینین چه‌ندین جۆری شانۆیی هاتۆته شاره‌كه، له راستیدا به‌شی هه‌ره زۆریان شانۆی ئه‌كادیمی پیشه‌یی هونه‌ری، یان شانۆی پیشه‌یی هونه‌ری بوون، به جیاوازی له ئاستی داهێنانی هونه‌ریی به‌رهه‌مه‌كاندا. له شێوازه‌كانی كۆمیدیادا، دڕنده‌ی تۆرۆس ساڵی1987 سلێمانی، كۆمارا دینا (شه‌رمۆڵه) ساڵی2007، خولاما دو خوه‌دی 2013 باكوور. به به‌راورد له نێوان بابلۆ و ئه‌و سی به‌رهه‌مه، ده‌كرێت شانۆگه‌رییه‌كه وه‌كو كۆمیدیای بینه‌ر ده‌وێت، وه‌ها پێناسه‌ی بكه‌ین، به‌ڵام گاڵته‌جاڕی (تهریج) نییه. میسرییه‌كان ده‌ڵێن: (الجمهور عایز كیدا) ئه‌م ئیشه ده‌چێته دواوه‌ی ئه‌و سی به‌رهه‌مه، به‌و پێه‌ی هه‌رسێ به‌رهه‌مه‌كه ئه‌كادیمی پیشه‌یی هونه‌ری بوون، یه‌كه‌م واقیعی دووه‌م تراجیكۆمێدی سێیه‌م كۆمێدیای دێلارتی به ئاستی جیهانی. به‌گشتی كۆمیدیای بینه‌ر ئه‌وهای ده‌وێ، خۆی به‌دوور ده‌گرێت له بونیادی شانۆی ئه‌كادیمی، هه‌میشه له‌گه‌ڵ چه‌ند ستایلێك تێكه‌ڵ ده‌كرێت، وه‌ك ئه‌م به‌رهه‌مه كه خۆی له‌گه‌ڵ مۆسیقا، شانۆی واقیعی، داستانی گێڕانه‌وه تێكه‌ڵ كردووه، له ناو دیكۆرێكی واقیعیدا دیواری چواره‌م دروست ده‌بوو، ده‌ڕوخا، ئه‌زموونی گه‌لان ده‌ڵێت: ئه‌ده‌ب و هونه‌ر به‌بێ بازاڕداری گه‌شه‌ناكات و به‌رده‌وام نابێت. له ساڵی 1998 وتارێكم له باره‌ی گرنگیی بازاڕی ئه‌ده‌ب و هونه‌ر له رۆژنامه‌ی برایه‌تی بڵاو كرده‌وه، به‌داخه‌وه بایه‌خ به تێبینییه‌كانم نه‌درا، شانۆ له هه‌ولێر به ته‌واوی بوو به خۆڕایی و بینه‌ریش دابڕا، ئینجا بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێنین دواڕۆژه‌كانی بابلۆ ئه‌م جۆره هونه‌ره‌یه بۆیه به‌پلیت ئه‌و هه‌موو بینه‌ره زۆره‌ی هه‌بوو، ده‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر بونیادی ده‌ق و ده‌رهێنان، به گشتی ئه‌م هونه‌ره له‌سه‌ر: ده‌ژه‌یه‌ك (تناقچ) زیاده‌ڕۆیی (مبالغه) تێئاخنین (اقحام) دروستكاری (تصنع) بونیاد ده‌نرێت. له شانۆگه‌رییه‌كه‌دا بینه‌ر به‌ر له‌وه‌ی بچێته هۆڵه‌كه ده‌زانێ چیرۆكی بیانی ده‌بینێت، به پێی ئه‌و بونیاده ده‌كه‌وێته ناو چیرۆكه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی رۆژئاوا، كه جیاوازیی زۆری هه‌یه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه، زیاده‌ڕۆیی سه‌ره‌كی ئه‌مه‌یه: بابلۆ له كۆتایی ژیانیدا ده‌یه‌وێت بیسه‌لمێنێت كه ئه‌و هه‌میشه سه‌ركه‌وتووه، ئینجا كه ده‌چێته ناو گرێیه‌كانی خێزانیی (دژه‌یه‌ك، تێئاخنین، دروستكاری) خۆی به‌سه‌ر ته‌واوی نمایشه‌كه‌دا ده‌سه‌پێنێت، یه‌كێك له گرێیه‌كانی چیرۆكه‌كه كچی بابلۆی ده‌وڵه‌مه‌نده كه ده‌یه‌وێت له ماڵه‌كه بڕوات و شووبكات، باشه بۆ ناڕوات؟ ئه‌وه كێیه رێگریی ده‌كات؟ خۆ ئێسته له رۆژئاوا ئه‌و كێشه نه‌ماوه، گرێی دووه‌م، كچێك له‌خۆڕا خۆی كردووه به كچی بابلۆ، ته‌نیا بۆئه‌وه‌ی شووبكات. گرێی سێیه‌م، ژمێریاری كۆمپانیاكه داوای كچی بابلۆ ده‌كات، بۆئه‌م مه‌به‌سته سێ هه‌زار دۆلاری هێناوه وه‌كو ماره‌یی، پاره‌كه‌ش دزاوی بابلۆیه له فه‌رمانگه‌ی باج، به‌ڵام ژمێریار بۆ ده‌ریا هاتووه، نه‌ك كچه راسته‌قینه‌كه‌ی، كه دایك و كچه ده‌زانن كه‌سێك هاتووه بۆ داخوازی، بۆ رازیكردنی باوكه‌كه دایكی كچه ده‌ڵێ كچه خۆی پیاوه‌كه‌ی خۆشده‌وێت و سكی له ئه‌و پڕه. بێگومان ئه‌مڕۆ ئه‌م بابه‌ته له رۆژئاوا نابێته كاره‌سات و باوكه بڕوخێت به راده‌یه‌ك كه شێتێكی نائاسایی بكات، بینه‌ری كورد به چاوی ئه‌مڕۆ ته‌ماشای چیرۆكه‌كانی رۆژئاوا ده‌كات نه‌ك به چاوی دوێنێ. بابه‌تی خۆدزینه‌وه له باج و خیانه‌تی ژمێریاره‌كه‌ی بابلۆ، گونجاوترین گرێیه له شانۆگه‌رییه‌كه‌دا، به‌و پێیه ئه‌و بابه‌ته له رووی یاساییه‌وه لێره و له‌وێ هه‌مان شته و گونجانێكی ته‌واوه، به‌ڵام بۆ ماره‌یی كچه‌كه گونجاو نییه، كه دواتر ده‌رده‌چێ كچه شه‌رعییه‌كه نییه، به‌ڵكو كچه ناشه‌رعییه‌كه‌یه.
ژمێریار سی هه‌زار دۆلاری باجه‌كه بدزێت، ده‌ریا كچێكه به درۆ خۆی كردووه‌ته كچی بابلۆ، بۆئه‌وه‌ی شوو به ژمێریار بكات، دواتریش ده‌رده‌كه‌وێت، كه كچی شاگوله و، پێشتر خزمه‌تكار بووه له‌ماڵی بابلۆدا، ئه‌ویش ده‌ستدرێژیی كردووه‌ته سه‌ری و كچێكی لێی بووه، گوایه خۆشی ویستووه، ژنه راسته‌قینه‌كه‌ی كه ئه‌مه ده‌زانێت، ئاسایی وه‌ری ده‌گرێت و باوه‌شی بۆ ده‌كاته‌وه و ده‌یباته ناو ماڵه‌كه، ل ه‌كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ڕۆژئاواییدا دوو ژن له ماڵێكدا قه‌بوڵكراو نییه، له كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واریشدا گرێیه‌كه ناكرێته‌وه و ئاڵۆزتر ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی بونیادی چیرۆكی شانۆگه‌رییه‌كه ده‌قئاوێزان و ئاماده‌كراوه، ڕه‌سه‌ن نییه، بۆیه ده‌كه‌وێته ناو هه‌ر چوار بنه‌ماكه‌ی ئه‌و جۆره كۆمێدیایه، چیرۆكی شانۆیی ڕسه‌ن پێویستی به ئاماده‌كرن، یان ده‌قئاوێزان نییه. شوان كه‌ریمی ده‌رهێنه‌ر له پێناوی نمایشێكی تۆكمه، ده‌قێكی پڕ له تێئاخنین كۆده‌كاته‌وه، به‌كه‌رسته‌كانی نمایش بونیادی هونه‌ری داده‌پۆشێت، له‌مه‌دا زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو، كوالێتی شانۆگه‌رییه‌كه‌ی زۆر به‌رزكرده‌وه. به‌داخه‌وه گوتاری تراژیدیی كۆتایی قاره‌مانی شانۆگه‌رییه‌كه (ڕێشان حه‌مۆ) جه‌سته‌یه‌كی دیكه بوو به‌سه‌ر بونیادی نمایشه‌وه، ئه‌و گوتاره درێژه‌ی بونیاده كۆمێدییه‌كه‌ی سه‌ره‌و ژێر كرد، ده‌توانم بڵێم خراپترین تێئاخنین، ئه‌و به‌شه تراژیدییه بوو، كه ده‌بوایه كورت و پوخت بوایه و، ریتمه كۆمیدییه‌كه‌ی نه‌سڕیبایه‌ته‌وه، به‌ڕاستی ڕێشان له گوتاره تراژیدییه‌كه‌دا زۆر ڕاستگۆتر بوو له ئه‌دا كۆمیدییه‌كانی، كه سه‌ره‌تاكه‌ی زۆر وشكوبرنگ بوو.بێگومان كه ده‌قی شانۆیی ئه‌و هه‌موو تێئاخنینه‌ی (اقحامات) تێدا بێت، بونیادی نمایش پڕ ده‌بێت له تێئاخنین و دروستكاری و زیاده‌ڕۆیی، ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تای شانۆگه‌رییه‌كه‌وه شۆڕ بینه‌وه بۆ كۆتایی، له زۆر شوێن زه‌قیی زۆری پێوه دیار بوو، به‌تایبه‌تی هه‌ندێ له‌و شوێنانه‌ی كه مۆسیقا‌و گۆرانی كه‌لێنه‌كانی پڕ ده‌كرده‌وه، له‌و سه‌ت خوله‌كه‌ی نمایشدا زیاده‌ڕۆیی و كاتكوشتنی پێوه دیاربوو، به‌تایبه‌تی ژه‌نینی جازه‌كه زۆر بوو، كه ده‌یویست شاره‌زایی ئه‌كته‌ره‌كه له ژه‌نینی جازه‌كه‌دا زاڵ بكات، كه كاسكه‌ر بوو. له دیمه‌نی گه‌ڕان به‌دوای شێته‌كه‌دا، خزمه‌تكاره‌كه ده‌به‌ن، كه‌چی خۆی هه‌واڵی داوه كه شێتێك له ماڵه‌كه‌دا هه‌یه! ئه‌و گه‌مه شانۆییه ڕیتمی ململانێیه‌كه‌ی به‌رزركرده‌وه، هه‌ر كه‌سه‌و ده‌یویست خۆی ڕزگار بكات، كه شێته‌كه نییه، شتێكی هونه‌ریی زۆر جوان بوو، به‌ڵام كه‌موكووڕیی ئه‌و دیمه‌نه‌ش له‌وه‌دا بووه كه ده‌بوایه پۆلیسێكی نه‌خۆشخانه‌یان له‌گه‌ڵ بوایه، چونكه هێزی پۆلیس ترسه‌كه گه‌رموگوڕ ده‌كات، له نێو سه‌عاتی یه‌كه‌مدا كۆمێدیاكه زۆر وشك بوو، به‌ڵام دواتر به‌هۆی كردار و جووڵه‌ی خێرای جانتاكان و هاتنه ناوه‌وه‌ی چیرۆكی نوێ، بونیادی كۆمیدیاكه‌ی گه‌رمتر كرد.
یه‌كێك له خاسیه‌ته‌كانی ئه‌و جۆره كۆمێدیایه دروستكردنی قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆره له بونیادی نمایشدا، له بابلۆدا ئه‌مه‌مان بینی، چه‌ندین چیرۆك و چه‌ندین كه‌سایه‌تیی جیاواز زۆر به‌خێرایی گرێی نوێیان پێك ده‌هێنا، له‌وانه: له‌ناكاو داوا له خزمه‌تكاره‌كه ده‌كرێ ببێته زاوای بابلۆ، كه به چه‌واشه سكی پڕه، به‌ڵام كابرا له رووداوێكدا له‌پیاوه‌تی كه‌وتووه‌و منداڵی نابێت، بۆیه ریسه‌كه له بابلۆ ده‌بێته‌وه به خوری. كه خزمه‌تكاره‌كه حه‌به‌كه بۆ بابلۆ ده‌هێنێت، به‌ڵام ئه‌و نایه‌وێت بیخوات، خزمه‌تكاره‌كه له‌به‌رئه‌وه‌ی حه‌به‌كه‌ی هه‌ڵپچڕیوه خۆی ده‌یخوات، ئه‌وه‌ش زیاده‌ڕۆیی و تێئاخنینێكی دیكه بوو له‌و كه‌سایه‌تیه‌دا. گۆڕینه‌وه‌ی جانتاكان كه گوایه پڕن له پاره و دواتر ده‌رده‌كه‌وت پڕن له شڕوشیتاڵ، گه‌مه‌ی كۆمێدیاكه بوو، له كۆمێدیادا هه‌میشه كه‌سایه‌تیی گه‌مژه هۆكاری دروستبوونی چیرۆك و پێكه‌نین، به‌ڵام بۆ كه‌سێكی وه‌ك بابلۆ له دواڕۆژه‌كانی ژیانیدا ده‌چێته خانه‌ی دژه‌یه‌كی و زیاده‌ڕۆیی كه گرێی سه‌ره‌كیی شانۆگه‌رییه‌كه‌یه. ئایا دواڕۆژه‌كانی كه‌سێكی سه‌ركه‌وتوو ئه‌وها سه‌ره‌وژێر ده‌بێت؟ نووسه‌ر و ده‌رهێنه‌ر ده‌بێ له ڕه‌وتی ده‌ق و ده‌رهێناندا مه‌نتقییه‌تی ئه‌و ڕۆژانه‌مان نیشان بدات. ژنه‌كه‌ی بابلۆ زۆر گه‌نج بوو، كه‌چی خۆی زۆر گه‌ورتر بوو. بابلۆ له‌وبڕوایه‌دایه، له دواڕۆژه‌كانی ژیانیشیدا هه‌ر كه‌سێكی سه‌ركه‌وتووه ونادۆڕێت، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو ژیانی فێل و خیانه‌ت بووه، دواجار ده‌ڕوخێ و ده‌یبه‌ن بۆ شێتخانه، ریتمی گێڕانه‌وه واقعیه‌كه له ماڵه‌كه‌دا ئه‌وهای ئاماژه ده‌كرد. بیرۆكه‌ی سه‌ره‌كیی شانۆگه‌رییه‌كه كه به ئه‌دایه‌كی هونه‌ری په‌سندكراو هه‌موو شته‌كانی داپۆشی. خۆزگه چیرۆكه‌كه له‌سه‌ره‌تادا به‌و شێوه‌یه ده‌بوو: بابلۆ له‌ماڵه‌كه‌یدا گرووپه مۆسیقییه‌كه‌ی به‌كرێ دامه‌زراندووه تا بیسه‌لمێنێت كه له‌كۆتایی ژیانیدا كه‌سێكی سه‌ركه‌وتووه، ئینجا لێره‌وه له ڕێگه‌ی گرووپه مۆسیقیه‌كه‌وه بچێته ناو ژیانی بابلۆی ده‌وڵه‌مه‌ند، له راستیدا ئه‌و ئاماژه‌یه هه‌بوو، هه‌میشه بابلۆ كه له كێشه‌یه‌ك ڕزگاری ده‌بوو، ڕووی ده‌می ده‌كرده موسیقییه‌كان، باسی بردنه‌وه و سه‌ركه‌وتنی خۆی ده‌كرد له ته‌نگژه‌كه‌دا.
دیمه‌نی یه‌كه‌م، بوونی ڕۆبه‌كه كه گوایه بابلۆ له خه‌ودایه، ڕه‌نگه هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڕووده‌ده‌ن ته‌نیا خه‌ونێك بێت، ئه‌ومه سه‌ره‌تای شانۆگه‌رییه‌كه‌ی وشك كرد، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بابلۆ له‌گه‌ڵ گرووپه مۆسیقییه‌كه‌دا بكه‌وتبایه ململانێ، وه‌كو:ـ من ئێوه‌م به‌كرێ گرتووه ده‌بێ هاوكارم بن، كه كه‌سێكی سه‌ركه‌وتووم، هه‌رگیز نادۆڕێم، ئه‌و سه‌ره‌تایه زۆر گونجاوتر ده‌بوو، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و شوێنه‌ی كه گوایه كچی بابلۆ سكی پڕه، مۆسیقییه‌كان له‌سه‌ر یه‌ك و خێرا ترس و چاوه‌ڕوانی ده‌ژه‌نن، بابلۆش به توڕه‌یی ئاوڕده‌داته‌وه ده‌ڵێت: «ده‌به‌سه زانیمان خه‌ته‌ره». دیمه‌نی كۆتایی تراژیدییه‌كه‌ی بابلۆ گوایه به‌دار له‌سه‌ری دراوه، دوچاری نه‌خۆشیی ده‌رونی هاتووه، هه‌موو ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تاوه نمایشكرا، بووه وه‌همێك له زه‌ینی بابلۆ به بینینێكی واقیعی، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی مێشكی كه‌سێك كه زه‌برێكی به‌رده‌كه‌وێت دوچاری نه‌خۆشیی له‌بیرچوونه‌وه‌ی یاده‌وه‌ریی ده‌بێت، نه‌ك نه‌خۆشی واهیمه، كه هۆكاری خۆیی هه‌یه، له‌وانه به‌رزبوونه‌وه‌ی گوشاری ده‌روونی نه‌ك زه‌بر به‌هۆی دار، تێكه‌ڵبوونی ئه‌و دوو بابه‌ته له‌گه‌ڵ بابه‌تی سه‌ره‌تا كه ده‌ڵێت، ئه‌مه خه‌وه، ڕه‌نگه ئه‌وه‌ی ڕوو ده‌دات له شانۆگه‌ریه‌كه‌دا خه‌ونێك بێت، جۆرێكه له ته‌كنیكی شانۆیی به مه‌به‌ستی گه‌یشتن به بینه‌ر و سه‌رلێشێواندنی به‌هه‌ڵه‌ی زانستی، بۆیه شانۆگه‌رییه‌كه ده‌چێته خانه‌ی بینه‌ر ئه‌وهای ده‌وێت، لێره من مه‌به‌ستم كۆمێدیای بازرگانیی گاڵته‌جاڕی نییه، به‌ڵكو كۆمێدیایه‌كی ئامانجداره به ته‌كنیكه هونه‌رییه‌كانی كۆمیدیا. له‌ده‌رفه‌تێكی دیكه‌دا، دێمه سه‌ر بابه‌تی پێوانه نوێیه‌كانی ئه‌و شانۆییه له هه‌وێردا .
موحسین محه‌مه‌د
دواڕۆژه‌كانی بابلۆ تێكه‌ڵه‌یه‌ك له ته‌كنیكه شانۆییه‌كان
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.