ئەمڕۆ یەکشهم بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێر درێژە بە زنجیرەی کۆبوونەوەکانی بەدواداچوون بە چارەسەری و بنبڕکردنی گرفتەکانی کەمئاوی درا.
لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر پەلەکردن لەسەر لێدانی بیرەکانی ئاو کرایەوە و بە گرنگ زانرا کەوا لیژنەیەکی پسپۆڕ بە شێوەی زانستی بەدواداچوون بکات بۆ سروشتی ئەو بیرانە و قەبارە و عەمەلی بوونیان، وێرای تیشك خستنەسەر ئالییەتی جێبەجێکردنی هەندێك پرۆژە و تەندەری خێرا لەشاری هەولێر.
پرسی ژمارەی بیرە لێدراوەکان لە ناو و دەوروبەری هەولێر و پێویستی گەرەکەکان بە تایبەت گەرەکە میللییەکان بە ئاوی خاوێن دووپات کرایەوە.
پارێزگارى هەولێر جارێکی تر تائکیدی کردەوە کە بابەتی ئاو و کارەبا تا کۆتایی ئەم وەرزە کێشەی راستەقینەی هاووڵاتییانی هەولێرە، بۆیە پێویستە چارەسەرى ڕیشەیی بۆ گرفتەکان بدۆزرێتەوە .
شایەنی باسه له كۆبوونهوهكهدا هەریەک لە بهڕێوهبهری گشتی ئاو و ئاوهڕۆكانی ههرێم و بەرێوەبەرى گشتى شارەوانییەکان و سەرۆکی شارەوانی هەولێرو بەرێوەبەری گشتی کشتوکالی هەولێر و بەڕێوەبەرى ئاوى ژێرزەوى و قائیمقامی ناوەند و بەرێوەبەری قەیرانەکان لە پارێزگای هەولێر و بهرپرسی مولیده ئههلییهكان ئامادەی بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.