دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 27ـی 08ـی 2022 کەسێک کوڕی ئامۆزاکەی خۆی کوشت، پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، بکوژەکە خۆی ڕادەستی هێزەکانمان کردووە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: دوای ڕوودانی، ڕووداوێک لە کۆڵانی ئاردفرۆشان بکوژەکە خۆی ڕادەستمان کرد.
پێشتر لە ڕاگەیەنراوێک پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوە دا کە کەسێک بەناوی (نامیق جەوهەر عەوڵا)، تەمەن (51) ساڵ، پیشە خاوەن مۆلیدە لە گەڕەکی مامۆستایانی نوێ کوژراوە.
پۆلیسی هەولێر ئاشکراشی کرد کە هۆکارەکی ڕووداوەکە بۆ کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دەگەڕێتەوە کە کوژراو دەکاتە کوڕی ئامۆزای بکوژ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.