پارێزگاری هەولێر جەختی کردەوە کە برەودان بە بەرهەمی خۆماڵی بەشێکە لە سیاسەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.
ئەمرۆ شەممە 27ـی 08ـی 2022 لە ئیڤێنتێک پێشکەشی کرد کە بۆ کاڵاکانی خۆی سازیکردبوو، تێدا نمايشی کاڵاکانی کرد کە چەندین جۆرە شمەکی لە خۆگرتبوو.
ئومێد خۆشناو لە ئیڤێنتەکە، بە گرینگیەوە باسی لە سیاسەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی کرد بۆ بایەخدان بە بەرهەمی خۆماڵی و برەودان و گەشەپێدانی کەرتی تایبەت و ڕەخساندنی دەرفەتی کاری زیاتر بۆ گەنج و لاوان.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: بە مەبەستی کێبڕکێ بەرهەمی بیانی گرنگی و بایەخەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە کەرتی تایبەت و ڕوخساندنی دەرفەتی کاری زیاتر و برەودان بە بازاڕی ئازاد و بوژاندنەوەی زیاتری بازاڕی خۆماڵی و کێبرکێ کاڵای دەرەکی.
ئاماژەی بەوەش داوە کە ئێستا له ههرێمى كوردستان سیاسەتی حکوومەت بە ئاراستەی گرنگیدانی زیاترە بە بەرهەمی خۆماڵی، بە ڕادەیەک بووهته شوێنگرهوهى باش بۆ کاڵا و بەرهەمی هاوردەی بیانی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.