له میانه‌ی به‌شداریكردن له‌به‌رنامه‌ی مژار سه‌باره‌ت به پرسی عێڕاق له به‌رده‌وامی ململانێی سیاسی و مه‌ترسیه‌كان زیره‌ك كه‌مال چاودێری سیاسی رایگه‌یاند: دۆخی سیاسی عێراق دوای 2003 ، موقته‌دا سه‌در به‌شێك بووه له كاراكته‌ره‌كانی سیاسی له عێراق، یه‌ك ستایلی هه‌یه له گه‌ڵ ئه‌وانی دیكه جعێڕاق بیا ناكرێته‌وه ، موقته‌دا سه‌در به‌شێكه له پرۆسه‌ی سیاسی عێراق . ململانێیه‌كان له نێوان شیعه و له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاته.
زیره‌ك كه‌مال گوتی : دۆخی عێڕاق به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی خراپ ده‌ڕوات. له گفتوگۆكردن پێویسته دان به یه‌كتر بنرێت، له‌نێوان لایه‌نه ناكۆكه‌كان، نه‌ك به‌مشێوه‌یه‌ی كه موقته‌دا سه‌در بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كات، هیچ كه‌س ناتوانێت عێڕاق له‌م دۆخه سه‌خته رزگار بكات ره‌وتی سه‌در هیچ ده‌رفه‌تێكی بۆ گفتوگۆ نه‌هێشتۆته‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه عێراق ده‌وڵه‌تی یاسا نییه ده‌وڵه‌تی میلیشیایه، عێراق توانای بوونه ده‌وڵه‌تی نییه.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه خدر مه‌نتک ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێ و به‌پێی ته‌واوی هه‌واڵه‌كان، كێشه‌كان گه‌یشتۆته ئاسته‌نگ، رۆژ به رۆژ به‌ره‌و لێكترازانێك ده‌چێت، چاوه‌ڕوانی رۆژێكی رووناك ناكرێت له عێراق. ئه‌و بارودۆخه‌ی كه بوونی هه‌یه، ئاینده‌یه‌كی باش چاوه‌ڕوان ناكرێت. هه‌موو هه‌وڵه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان كۆببنه‌وه، به‌ڵام بێ ئامانج بووه تا ئێستا. عێراق له دۆخێكی سه‌خت و پڕ له ئاژاوه‌یه. ئایا میكانیزم چیه ، كه پارته سیاسییه‌كان بكشێنه‌وه و كه‌سانی دیكه بێنه پێشه‌وه بۆ پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته؟ ئه‌وه‌ی كه گوتراوه له تویته‌كه‌ی ئه‌مرۆی لایه‌نی سه‌در هیچ بنه‌مایه‌كی رهواو كرده‌یی نییه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.