ئەمڕۆ شەممە، كۆمەڵە پڵنگێك لەكاتی سەرپەرشتیكردنی خواردنەكانیان لە بەغدای پایتەخت ،هێرشیان كردە سەر پزیشكێكی ڤێتێرنەری.
لەوبارەیەوە سەرچاوەیەكی خۆجێی میدیای عێراقی راگەیاند، كۆمەڵە پڵنگێك لە كاتی سەرپەرشتیكردنی خواردنەكانیان لە باخچەی زەورا لە بەغدای پایتەخت، هێرشیان كردە سەر پزیشكێكی ڤێتێرنەری.
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، پڵنگەكان بەشێك لە قاچی پزیشكەكەیان خواردووەو دۆخی پزیشكەكە سەختە، هەروەها بۆ نەشتەرگەرییەكی گەورە گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی یەرموك.
سەرچاوە روونیشیكردۆتەوە كە پزیشكەكە لە چوارچێوەی بڕیاری 315 لەو باخچەیەی ئاژەڵان كاردەكات.
لەبەغدا كۆمەڵە پڵنگێك پەلاماری پزیشكێكی ڤێتێرنەری دەدەن
بەشێك لە قاچی پزیشكەكەیان خواردووەو دۆخی پزیشكەكە سەختە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.