Erbil 27°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 01:37

پڕۆسەی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی 800 ئەندامی کۆنگرەی 14ـی پارتی دەستی پێکرد

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ 27ی مانگ پڕۆسەی ھەڵبژاردن بۆ ئەندامانی کۆنگرەی 14ی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستی پێکرد، دوو بازنەش بۆ فڕاکسیۆنەکانی کوردستان و بەغدای پارتی زیادکران.

نەجات حەسەن، جێگری سەرۆکی لیژنەی کۆنگرەی 14ی پارتی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لیژنەکانی ھەڵبژاردنی مەندووبانی کۆنگرەی 14ـی پارتییمان بەگشتی دەستیان بە کارەکانیان کردووە، لەو شوێنانەی پلانیان بۆ داناوە پڕۆسەی ھەڵبژاردن لە ئەمڕۆوە بەڕێوەدەچێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد: پێنچ لیژنەی سەرەکییمان ھەیە لە پارێزگاکان سەرپەرشتی پڕۆسەی ھەڵبژاردنی مەندووبوونی ئەندامانی کۆنگرە دەکەن، ھەروەھا لیژنەیەکی تایبەتیشمان ھەیە بۆ ھەڵبژاردنی مەکتەبە ناوەندییەکان.

ھاوکات گوتیشی: ئەندامان بۆ ھەڵبژاردنی مەندووبەکانی کۆنگرە دەبرێنە ئەو بازنەیەی بۆیان دیاریکراوە کە تێدا دەنگ دەدەن، دەشڵێ، بازنەی یەک و بازنەی دوومان ھەیە بۆ فڕاکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان و عێراق، لە فڕاکسیۆنی پەرلەمانی کوردستان 9 ئەندام سەردەکەون و بۆ فڕاکسیۆنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق 6 کەس سەردەکەوێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.