ئه‌مرۆ شه‌ممه 27-8-2022 ساڵێك به سه‌ر كۆچی دوایی هونه‌رمه‌ندی خدرخۆشناو تێپه‌رده‌بێت.
هونه‌رمه‌ند خدر خۆشناو ، خزمه‌تێكی زۆری هونه‌ری كوردی كردووه و خه‌ڵكی هه‌ولێره، خاوه‌نی چه‌ندین گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، هه‌روه‌ها خاوه‌ن چه‌ندین سروودیشه به‌تایبه‌تی بۆ پشتگیریی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بڵاو كردووه‌ته‌وه.
خدر خۆشناو به‌هۆی گۆرانی و سروده نیشتیمانییهكانیهوه، له نێو خه‌ڵكی دا ڕێز خۆشه‌ویستی تایبه‌تی هه‌بوو هاوكات ساڵانێكیشه وه‌ك پێشمه‌رگه‌ش خزمه‌ت ده‌كات ، شایانی باسه هونه‌رمه‌ندی كۆچ كرد‌و خدر خۆشناو له ساڵی 1961 له شاری هه‌ولێر له دایكبووه.
له ساڵی 1978 ده‌ستی به گۆرانی گوتن كردووه، ئه‌ندامی تیپی هونه‌ره میللییه‌كانی هه‌ولێر بوو، خدر خۆشناو خێزاندار بوو، باوكی پێنج كچ و سێ كوڕ بوو.
ئا- كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.