ژەنەڕاڵ مایكل ، فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا لە بەیاننامەیەكدا بۆ سكای نیوز عەرەبی رایگەیاند، هێزەكانی ئەمریكا لە سووریا و عێراق خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە .
ژەنەڕاڵ مایكل ڕوونیكردەوە كە هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق و سوریا لە نزیكەوە چاودێری دۆخەكە دەكەن و توانایەكی تەواویان هەیە بۆ كەمكردنەوەی هەڕەشەكان لە سەرانسەری ناوچەكەدا.
بەپێی لێدوانەكانی عەقید جۆ بوچینۆ، وتەبێژی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریكا ، حاڵەتی ئامادەباشی هێزەكان، دوای ئەوە دێت كە هێزەكانی ئەمەریكا هێرشی مووشەكییان كردە سەر دوو شوێن لە سوریا.
رۆژی چوارشەممە، هێزە سەربازییەكانی ئەمریكا بەفەرمانی جۆ بایدن هێرشی ئاسمانی وردیان لە دێرەزور لە سووریا ئەنجامداو دامەزراوە ژێرخانییەكانی سوپای پاسدارانی ئێرانیان كردە ئامانج .
هێزەكانی ئەمریكا لە سووریا و عێراق خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.