دەستەی گشتی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، سەرجەم هۆتێل و مۆتێل و کافێ و ڕێستۆرانت و ئەو شوێنە گەشتیارییانەی خزمەتگوزاری گەشتیاری تێدا پێشکەش دەکرێت پابەند دەکات بەوەی پێویستە زمانی کوردی بکەن بە زمانێکی سەرەکی بۆ لیستی پێشکەشکردنی خواردنەکان و تابلۆی ناوی بازرگانی شوێنەکانیان، بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەش تەنها وادەی 15 ڕۆژ دیاری کراوە.
لە بڕیارێکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان هاتووە کە لە 7 خاڵدا نوسراوە، پابەندکردنی سەرجەم ئەوشوێنانەی خاوەنی مۆڵەتی گەشتیارین دەبێت زمانی کوردی وەک زمانی سەرەکی و یەکەم، پاشان هەر زمانێکی دیکەی بیانی بنوسرێت.
لە بڕیارەکەدا سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان و لیژنە تایبەتەکانی ڕاسپاردووە بۆ بەدواداچوون بە جێبەجێکردنی بڕیارەکە و سزای دیاریکراوی سەرپێچیکاران تۆمار دەکرێت کە بە داخستنی شوێنەکە بۆماوەی 3 ڕۆژ دەستپێدەکات، لە ئەگەری دووبارەبوونەوە یان زیاتر شوێنەکە بۆ ماوەی 7 ڕۆژ تاوەکو بە هەڵوەشاندنەوەی مۆڵەتی شوێنە گەشتیارییەکە کۆتایی دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.