مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 24ـی 08ـی 2022، پێشوازی لە ئيرڤین هيكس جوونيهر کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکوومەت پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لێ کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا. سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتگیریی و پشتیوانی بەردەوامی ئەمەریکای کرد و خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی دوولایەنە دووپات کردەوە.
کونسوڵی گشتیی نوێی ئەمەریکا، وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی بۆ دەستبەکاربوونی لە هەرێمی کوردستان. ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ برەودان و بەهێزترکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێم لە هەموو بوارەکاندا نیشاندا.
چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەمەجۆرکردنی ئابووری و گرنگیدان بە وەبەرهێنان و پشتگیریکردنی کەرتی تایبەت، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکانی کۆبوونەوەکە بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.