یانه‌ی وه‌رزشی خانزاد بڵاویكردوه‌وه، بەئامادەبوونی د.دلزار حه‌مه ساڵح سه‌رۆكی یانه و ئەندامان و ڕاهێنەران و ناوبژیوانان و مامۆستایان كۆبوونه‌وه‌ی یانه دەربارەی کاروچالاکیەکان بەگشتی و ههڵسەنگاندیان و لایەنە ئەرێنی و نەرێنیەکانیش لەهەمووڕووەکانەوە بۆ چارەسەرکردنی خاڵە لاوازەکان و پەرەپێدانی زیاتری یاریزانان لەڕووی ڕاهێنان و بەرزکردنەوە کوالێتی و دانانی پڕۆگرامێکی تۆکمە بۆداهاتوو به‌رێوه‌چوو.
راشیدهگهیهنن: هه‌ر له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پیرۆزبایی تایبەت ئاراستەی (ضافر عبدالامير) بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی یەکێتی شەتڕەنجی ڕۆژهەڵاتی ئاسیا كرا و هیوای سه‌ركه‌وتنی له‌پۆسته‌كه‌ی بۆی خوازرا.
هه‌روه‌ها پیرۆزبایی له‌ده‌سته‌ی نوێی یه‌كێتی شه‌تره‌نجی هه‌ولێریش كرا و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ كرا له‌كاره‌كانیاندا.
به‌ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی یانه كۆبوونه‌وه‌ی یانه‌ی شه‌تره‌نجی خانزاد به‌رێوه‌چوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.