ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/8/24 نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له ئیرڤن هیكس جوونیه‌ر كونسولى گشتیى نوێى ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمى كوردستان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا نێچیرڤان بارزانى وێڕاى به‌خێرهێنان، پیرۆزبایى لێ‌كرد بۆ ده‌ستبه‌كاربوونى و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كى هه‌رێمى كوردستانى بۆ سه‌رخستنى ئه‌ركه‌ى نیشان دا.
لاى خۆیه‌وه كونسولى نوێى ئه‌مه‌ریكا خۆشحاڵیى خۆى به ده‌ستبه‌كاربوونى له هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و جه‌ختى له خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودانى په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه.
هه‌ردوولا دوا پێشهاته‌كانى عێراق و كێشه‌كانى به‌رده‌م پرۆسه‌ى سیاسی‌یان تاوتوێ كرد و له‌مباره‌یه‌وه سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه چاره‌سه‌رى دۆخى عێراق ته‌نیا به گفتوگۆ و لێكگه‌یشتن له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور ده‌كرێت، هه‌روه‌ها باسى له دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و گرنگیى یه‌كڕیزیى نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان كرد.
ده‌رباره‌ى پهیوندییهكانیش، نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه ده‌رفه‌تى هاریكاریى ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان هه‌یه به‌تایبه‌تى له بوارى وه‌به‌رهێنان و كه‌رتى تایبه‌تدا.
شه‌ڕى دژى تیرۆر و مه‌ترسییه‌كانى داعش، گرنگیى بره‌ودان به دیموكراسى و پاراستنى مافه‌كانى مرۆڤ و ئازادییه‌كان و ئازادیى ڕاده‌ربڕین له هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.