Erbil 10°C یەکشەممە 24 تشرینی دووەم 04:51

ئەمریكا هێرشی كردە سەر دامەزراوەكانی سوپای پاسدارانی ئێران لە سووریا 

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە، عەقید جۆ بوچینۆ ، بەڕێوەبەری كاروباری گشتی لە فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریكا، ڕایگەیاند كە هێزە سەربازییەكانی ئەمریكا هێرشی ئاسمانی وردیان لە دێرەزور لە سووریا ئەنجامداوە، هاوكات جەختی كردەوە كە ئەم هێرشانە دامەزراوە ژێرخانییەكانی سوپای پاسدارانی ئێرانی كردۆتە ئامانج .
بوچینۆ لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاندووە، بە ڕێنمایی سەرۆك بایدن، ئەمڕۆ هێزە سەربازییەكانی ئەمریكا هێرشی ئاسمانی وردیان لە دێرەزۆر لە سوریا ئەنجامدا، ئاماژەی بەوەشكردووە، “ئەم هێرشانە بە ئامانجی بەرگریكردن و پاراستنی هێزەكانی ئەمریكایە لە هێرشەكانی ئەو گروپانەی لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێن.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.