به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ سێشه‌م ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی ڕاگه‌یاند كه جامی چه‌ند ئۆتۆمبێلێكی شكاندبوو و دزی له‌ناویدا كردبوو.
پۆلیسی هه‌ولێر رایگه‌یاند: بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هه‌ولێر تۆمەتبارێکیان بەناوی (ا. م. و.) دەستگیر کرد بە تۆمەتی شکاندنی جامی چەند ئۆتۆمبێلێک و دزینی لاپتۆپێک و بڕێک پارە و کەلوپەلی گرانبەها لەنێو ئۆتۆمبێلەکان.
ئاشكراشی كرد كه تاوانباره‌كه لە گەڕەکی نەورۆزی شاری هه‌ولێر تاوانی دزیكردنه‌كانی ئه‌نجامداوه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه تاوانباره‌كه ئێستا به مادده‌ی 446 له یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه و په‌ڕاوی لێكۆلینه‌وه‌ی بۆ ڕێكخراوه و ڕه‌وانه‌ی دادگا كراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.