ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م بڕیاری دا له سبه‌یه‌وه ده‌ست به ده‌وامی ئاسایی له سه‌رجه‌م دادگاكان بكاته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در باڵه‌خانه‌كه‌یان چۆڵ كرد.
ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: به له‌به‌رچاوگرتنی بڕیاری كشانه‌وه‌ی خۆپیشانده‌ران و جێهێشتنی باڵه‌خانه‌ی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و دادگای باڵای فیدڕاڵی، بڕیارمان دا لە سبەی چوارشه‌م ڕێكه‌وتی 24/8/2022 دەوام لە سەرجەم دادگاکان بە شێوەیەکی ئاسایی دەست پێ بکاتەوە.
ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری هه‌روه‌ها سوپاسی سه‌رجه‌م ئه‌و لایه‌ن و كه‌سایه‌تییه ناوخۆی و نێوده‌وڵه‌تییانه كرد كه پشتیوانیان له ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری كردووه و په‌رۆشی بنه‌ماكانی سه‌روه‌ری یاسا و ڕێزگرتن له ده‌ستوور بوونه.
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در له ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا چوونه نێو باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری و دادگای باڵای فیدڕالی بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك مانه‌وه، به‌ڵام دوای نیوه‌ڕۆ ساڵح محه‌مه‌د عێراقی وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در داوای لێ كردن له هه‌ردوو شوێنه‌كه بكشێنه‌وه و بگه‌ڕێنه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان و له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق بمێننه‌وه.
جێی باسه له ڕۆژی 30ی ته‌مووزی ڕابردووه‌وه خۆپیشانده‌رانی لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در چوونه‌ته نێو ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا و له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی په‌رله‌مانی عێراق مانیان گرتووه و جه‌ختیش ده‌كه‌نه‌وه تا په‌رله‌مان هه‌ڵنه‌وه‌شێته‌وه و بڕیاری دووباره ئه‌نجامدانه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن نه‌درێته‌وه، ناوچه‌كه چۆڵ ناكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.