جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌م له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگریی عێراق كۆبووه‌وه و تاوتوێی مووچه‌ی لیوا هاوبه‌شه‌كانی كرد و داواشی لێ كرد فه‌رمانده‌ی فیرقه‌ی 8 بگۆڕدرێت كه له سه‌رگه‌ڕان و دووبز ڕۆلی خراپی له دژایه‌تیكردنی جوتیاران هه‌بووه.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند: لە سەردانی ئەمرۆ سێشه‌م بۆ وەزارەتی بەرگریی عیراق داوامان کرد دەست بە دابەشکردنی مووچەی لیوای 20ی هابەش بکرێت.
ڕاشیگه‌یاند: لە ماوەی رابردووش‌دا بە بەردەوامی لەگەل سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزارەتی بەرگری و فەرماندەی هێزە هاوبەشەکانی عێراق لەسەر خەت بووین بۆ ئەوەی رێکارە ئیدارییەکان تەواو بکرێت.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وەزیری بەرگری بڕیاری دا هەموو توانایان بخەنەگەر بۆ ئەوەی مووچەی 4 مانگی داهاتوو سەرف بکرێت.
شاخه‌وان عه‌بدوڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: هەروەها داوامان له وه‌زیری به‌رگریی عێراق کرد فەرماندەی فرقەی 8 بگۆڕدرێت کە رۆڵی خراپی هەبوو لە دژایەتیکردنی جوتیارەکان لە سنووری سەرگەڕان و دووبز و رێكکەوتین لەسەر کەسایەتییەک بتوانێت بە یەکچاو تەماشای پێکهاتەکانی ناوچەکە بکات.
جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باسی له‌وه‌ش كرد كه هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری باسیان لە هەماهەنگی نێوان هیزەکانی پێشمەرگە و سوپا کرد لە ناوچە کێشە لەسەرەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.