دواى نیوەڕۆى ئەمڕۆ سێشەم بە ئامادەبوونى ئومێد خۆشناو نوێنەرى مەسرور بارزانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان و سکرتێر و نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسییەکان و ژمارەیەکی زۆر لە دۆستان و بەرپرسانى دیکەى ئیدارى و حزبى و کەسوکار و هاوڕێیان و خانەوادەكهى، لە هۆڵی پێشەوا له شاری ههولێر مەراسیمى چلەی ماتەمینی نیشتمانپەروەر و تێکۆشەری دیار و ناسراوی کوردستان و عێراق، کەریم ئەحمەد سکرتێری پێشووتری حیزبی شیوعیی کوردستان بەڕێوە چوو.
لە مەراسیمەکەدا ئومێد خۆشناو نوێنەرى سەرۆکى حکوومەتى هەرێم لە گوتارێکدا وێڕاى گەیاندنى پەیامى سەرەخۆشى و سڵاو و ڕێزی مەسرور بارزانى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستان بەخانەوادە و کەسوکار و هاوڕێیانى، ئاماژەى بەوەدا کە نیشتمانپەروەر و تێکۆشەری دیار و ناسراوی گەلەکەمان مامۆستا کەریم ئەحمەد (70) ساڵ تەمەنى خۆى لە سەنگەری خەباتی نیشتنمانی و نەتەوەیی و چیانەیەتی بردۆتەسەر، لەو پێناوەشدا ماوەیەکى زۆر زیندانى بووە.
گوتیشى: ئەو تێکۆشەرەى گەلەکەمان لە قۆناغێکدا سکرتێری حزبی شیوعی عێڕاق بووە و لە قۆناعێکی تردا سکرتێری حزبی شیوعی کوردستان بووە، لە هەردوو شۆڕڕشی ئەیلوول و شۆڕشی نوێشدا پێشمەرگە و سەرکردەیەکی مەیدانی بووە و کوڕێکی لە سەنگەری پێشمەرگایەتی شەهید بووە.
ڕاشیگەیاند: کەریم ئەحمەد لەسەر ئاستی هەر چوارپارچەی کوردستان و وڵاتانی عەرەبی سەرکردەیەکی ناسراو و هاوڕێ و دۆستی خۆشەویستی بارزانی نەمر بوو، هەروەها یەکێک بوو لە دەستەی دامەزرێنەری بەرەی کوردستانی و چەندین نامیلکە و کتێبی لەسەر شۆڕش و کێشەی ڕەوای گەلەکەمان نووسیوە.
كهریم ئهحمهد سكرتێری پێشووی حزبی شیوعی كوردستان له ڕۆژی 14/7/2022 به هۆی نهخۆشییهوه له تهمهنی 100 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
كهریم ئهحمهد له گوندی باقرتهی سهر به شارۆچكهی كۆیه له دایكبووه و خوێندنی سهرهتایی له ههولێر خوێندووه و دواتر چووهته بهغدا و لهوێ خانهی مامۆستایانی تهواو كردووه، له ساڵی 1947 هاوسهرگیری كردووه و خاوهن 3 كوڕ و چوار كچ بووه و یهكێك له كوڕهكانیشی شههید بووه
لە تەمەنی سیاسیی خۆیدا، کەریم ئەحمەد چەندین پۆستی لەنێو حیزبی شیوعی عێراقیدا وەرگرتوە و ماوهیهكیش سکرتێری حیزبی شیوعی کوردستان بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.