Erbil 16°C سێشەممە 05 تشرینی دووەم 22:13

سه‌در داوا له‌ لایه‌نگرانی ده‌كات له‌ باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری بكشێنه‌وه‌

کوردستان TV
100%

وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در داوای له‌و لایه‌نگرانه‌ كرد كه‌ ئێستا له‌به‌رده‌م‌ باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری گردبوونه‌ته‌وه‌، هه‌ر ئێستا باڵه‌خانه‌كه‌ جێبهێڵن و بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنه‌كانی خۆیان.

ئه‌مڕۆ سێشه‌م خۆپیشاندانی لایه‌نگرانی ڕه‌وتی سه‌در له‌ ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا زیاتر ته‌شه‌نه‌ی كرد و خۆپیشانده‌ران چوونه‌ نێو باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری و خیوه‌تی مانگرتنیان له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌كه‌ جێگیر كرد.

ساڵح محه‌مه‌د عێراقی كه‌ به‌ وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در ناسراوه‌، له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند: له‌نێو ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری عێراق كه‌سانی زۆر هه‌ن داوای چاكسازی و لێپرسینه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵكاران ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر كه‌مترخه‌مییه‌كیش له‌وانه‌وه‌ هه‌بێت، ئه‌وا به‌ دڵنیاییه‌وه‌ به‌هۆی فشاری سیاسی و گه‌نده‌ڵكارانه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌سه‌ریانه‌.

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر به‌ ویستی ئێمه‌ بووایه‌ گردبوونه‌وه‌كانی به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری به‌رده‌وامییان هه‌بووایه‌ بۆ هاندانی چاكسازی و لێپرسینه‌وه‌ له‌ گه‌نده‌ڵكاران، به‌ڵام بۆ پاراستنی ناوبانگی شۆڕشگێڕان و زیان نه‌گه‌یاندن به‌ خه‌ڵك، ئامۆژگاری خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ین پاشه‌كشه‌ بكه‌ن و خێمه‌ و دروشمه‌كانیان له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌كه‌ به‌جێبهێڵن‌.

ساڵح محه‌مه‌د عێراقی بۆ خۆپیشانده‌ران جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ گردبوونه‌وه‌كانیان له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان به‌رده‌وامییان هه‌‌بێت تا ئه‌و كاته‌ی گه‌ل بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌دات.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.