Erbil 16°C سێشەممە 05 تشرینی دووەم 22:08

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی لەسەر دۆخی عێراق بڵاوکردەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 23ـی 08ـی 2022 ڕایگەیاند، عێراق چیتر به‌رگه‌ی قه‌یرانه‌كان ناگرێت و درێژه‌كێشانی ئاڵۆزییه‌كان زیان به‌ ته‌واوی گه‌ل ده‌گه‌یه‌نێ.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند: به‌وپه‌ڕى په‌رۆشى و نيگه‌رانييه‌وه‌ له‌ پێشهاته‌ سياسييه‌كانى عێراق ده‌ڕوانين كه تا ‏دێت ‌به‌ ئاراسته‌ى په‌رته‌وازه‌يى و قووڵتربوونه‌وه‌ى زياترى قه‌يرانه‌كان و ‏دووركه‌وتنه‌وه‌ى ئاسۆى چاره‌سه‌ردا ده‌ڕۆن. دۆخه‌كه‌‌ وا خه‌ريكه‌ داهاتووى وڵات و ‏ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى ده‌خاته‌ مه‌ترسييه‌كى جددييه‌وه‌ و كۆى پڕۆسه‌ى سياسى و ‏حوكمڕانى و دامه‌زراوه‌كان په‌ك ده‌خات. ‏

ڕاشیگەیاند: خۆپيشاندانى مه‌ده‌نيى ئاشتيانه‌، مافێكى ڕه‌وا و ده‌ستووريى پارێزرا‌وه‌، به‌ڵام ‏په‌كخستنى دامه‌زراوه‌ى دادوه‌رى دۆخه‌كه‌ ئاڵۆزتر ده‌كات، بۆيه‌ داوا له‌ هه‌موو ‏لايه‌نه‌كان و له‌ خۆپيشانده‌ران ده‌كه‌ين دامه‌زراوه‌كان و ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى بپارێزن ‏و له‌ ڕه‌وتى ئاشتييانه ‌و مه‌ده‌نى دوور نه‌كه‌ونه‌وه‌. وڵات چيتر به‌رگه‌ى ئه‌م هه‌موو ‏قه‌يرانه‌ سه‌خت و بارگرژييه‌ ‌ناگرێت و درێژه‌كێشانى زياترى ئاڵۆزى، دواجار به‌ ‏زيانى ته‌واوى گه‌لى عێراق ته‌واو ده‌بێت.‏

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش دا کە "ئێمه ‌له‌ هه‌رێمى كوردستان جارێكى ديكه جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌ينه‌وه‌ كه‌ وه‌ك هه‌ميشه‌ ‏به‌شێكين له‌ چاره‌سه‌ر و هه‌موو هاوكارييه‌ك ده‌كه‌ين بۆ لێكگه‌يشتن و پێكهاتنى ‏لايه‌نه‌ عێراقييه‌كان. وڵات پێويستى به‌ گفتوگۆيه‌كى جدديى نيشتمانى و ‏به‌رپرسيارانه‌ى لايه‌نه‌ سياسييه‌كانه‌ بۆ دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌ر له‌سه‌ر بنه‌ماى ‏ده‌ستوور، هه‌ر ئه‌وه‌ش‌ ‌تاكه ڕێگه‌ى دروسته‌ بۆ ده‌رچوون له‌ قه‌يران و بنبه‌ستى ‏سياسى و گه‌ياندنى وڵات به‌ كه‌نارى ئارامى."‏

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.