ئەمڕۆ سێشەم ڕێبەر ئەحمەد وەزیرى ناوخۆى حکوومەتى هەرێمى کوردستان پێشوازی لە محەمەد سادق موعتەمدیان پارێزگاری ئازهربایجانی ڕۆژئاوای کۆماری ئیسلامی ئێران و شاندى یاوەریان كرد.
لە دیدارێكدا کە ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر و نەسرووڵا ڕەشنوودی سەرکۆنسووڵی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر ئامادەبوون، لەبارەى پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران و ئاسانكاری و هەماهەنگیی زیاتر بۆ پەیوەندییە ئابوورییەکان و ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان هەردوولا و هاتوچۆی زیارەتكارانی ئێران بۆ شوێنە ئاینییە پیرۆزەکانى عێراق لە دەروازە سنوورییەكانى ههرێمى كوردستانهوه، تاوتوێ كران.
شاندی میوان خۆشحاڵی خۆیان بە سەردانی هەرێمی كوردستان نیشان دا و جەختیان لە بەرەوپێشبردنی زیاترى پەیوەندییەكان كردەوە، هەروەها ئامادەیی خۆیان نیشاندا بۆ زیاتر بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە بازرگانییەكان، لەوبارەیەشەوە دووپاتیان کردەوە کە هەموو هەوڵێك دەدەن و ههموو ئاسانكارییهك پێشكهش دهكهن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.