وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ تاقانه‌كانی جینۆسایدی كوردستان ڕایگه‌یاند كه له پلانی كابینه‌ی نۆیه‌مدایه ناسنامه و مه‌دالیای تایبه‌ت بۆ تاقانه‌كانی جینۆساید دروست بكرێ.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەم عبداللـە حاجى مەحمود وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان لە دیوانى وەزارەت پێشوازی کرد لە ژمارەیەک لە تاقانەکانى جینۆساید.
لە دیدارێکدا باس لە کێشە و گیروگرفتەکان و ماف و ئیمتیازاتی تاقانەکانی جینۆساید کرا و وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان وێڕای ئەوەی لە نزیکەوە گوێبیستى داواکارییەکانیان بوو، لە هەمانکاتدا بەڵێنى پێدان کە کار لەسەر داوا ڕەواکانیان بکات.
عبداللـە حاجى مەحمود ڕاشیگەیاند: لەم کابینەی حكوومه‌تدا له وه‌زاره‌ته‌كه‌مان لە ڕێگەى لیژنەى وردبینى لە دۆسییەى تاقانەکاندا بۆ یەکەمجار بە شێوازێکى یاسایى توانرا(361) کەس وەک تاقانەى جینۆساید بناسێنێت.
وه‌زیری كاروباری شه‌هیدان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، لە ئێستادا لە پلانیاندایه کە لە چوارچێوەى یاساى تاقانەکاندا ناسنامە و مەدالیاى تایبەت بۆ سەرجەم تاقانەکانى جینۆسایدى کوردستان دروست بکرێ و لە هەوڵەکانیشیان بەردەوام ئەبن بۆ خزمەتکردنى ئەم توێژە قوربانیدەرە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.