Erbil 16°C سێشەممە 05 تشرینی دووەم 22:07

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە پارێزگاری ئازه‌ربایجانی غەربی دەكات

کوردستان TV
100%


نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 23/8/2022  نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی ‏كوردستان، پێشوازی لە  محەمەد سادق موعتەمدیان پارێزگاری ئازه‌ربایجانی ‏غه‌ربيى كۆماری ئیسلامیی ئێران و شاندێكی یاوەری كرد.‏

لە دیدارێكدا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران، ‏ئاسانكاری و هەماهەنگیی زیاتر بۆ پەیوەندیى ئابوورى و ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان ‏هەردوولا و هاتوچۆی زیارەتكارانی شوێنە ئاینییەكان و گەشتیارانى ئێران بۆ عێراق ‏لە دەروازە سنوورییەكانى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌، تاوتوێ كران.‏

شاندی میوان خۆشحاڵیی خۆیان بە سەردانی هەرێمی كوردستان و دەرفەتی دیدار ‏لەگەڵ سەرۆك نێچیرڤان بارزانی نیشان دا و دووپاتیان كردەوە كە بۆ زیاتر ‏بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە بازرگانییەكان، هەموو هەوڵێك دەدەن و هه‌موو ‏ئاسانكارييه‌ك پێشكه‌ش ده‌كه‌ن.‏

لای خۆیەوە  نێچیرڤان بارزانی تیشكی خستە سەر پەیوەندییە دێرینەكانی ‏نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەموو بوارەكاندا و جەختی ‏لە بەرەوپێشبردنی زياترى پەیوەندییەكان كردەوە، هه‌روه‌ها دیدی هەرێمی ‏كوردستانی لەمبارەیەوە خستە ڕوو كە لە بوارە جیاوازەكاندا خوازيارى‌ باشترین ‏پەیوەندی و هاوكاری و هاریكارييه‌ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ.‏

تاوتوێكردنی دۆخی سیاسیی ناوچەكە بەگشتی و چەند بابەتێكی جێی بایەخی ‏هاوبەش، لایەنێكی دیكەی دیدارەكە بوو كە بەڕێزان پارێزگاری هەولێر، سەرۆكی ‏ئیدارەی سۆران و سه‌رکونسولی گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران لە هەولێر ئامادەی ‏بوون.‏

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.