جۆرجینیۆ ڤاینالدوم یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌نداو یانه‌ی ڕۆما دووچاری پێكان هات و گومان له به‌شداریكردنی له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی له یاریه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیست ودووی قه‌ته‌ر ده‌كرێت.
له‌مباره‌وه یانه‌ی ڕۆما له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند كه ڤاینالدوم له كاتی به‌شداریكردنی له ڕاهێنانه‌كاندا ئێسكی قاچی ڕاستی شكاوه‌و به‌و هۆیه‌وه له یاریه‌كانی تیپه‌كه داده‌بڕێ.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌ی یانه‌ی ڕۆما هاتووه كه له ڕۆژانی داهاتوو پشكنینی زێتر بۆ یاریزانه‌كه ده‌كرێت تا توندی پێكانه‌كه‌ی و واده‌ی دووركه‌وتنه‌وه‌ی له یاریگاكان به وردی دیاری بكرێت، ئه‌گه‌ر هاتوو ئه‌م ناوه‌ڕاستكاره چه‌ند مانگێك له یاریگاكان دووربكه‌وێته‌وه ئه‌وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت نه‌توانێت به‌شداری له یاریه‌كانی جامی جیهانی دووهه‌زاروبیستودووی قه‌ته‌ر بكات كه له بیستی تشرینی دووه‌م تا هه‌ژده‌ی كانوونی یه‌كه‌می داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ڤاینالدومی ته‌مه‌ن سیی و یه‌ك ساڵ له‌م هاوینه‌دا له یانه‌ی پاریس سانجێرمانه‌وه به خواستن په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ڕۆما كرد، ئه‌م یاریزانه له كاروانی وره‌زشی خۆیدا له ڕیزی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌ندا له هه‌شتا یاری نێوده‌وڵه‌تی به‌شداری كردووه.
جۆرجینیۆ ڤاینالدوم دووچاری پێكانێكی قورس هات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.