Erbil 11°C چوارشەممە 06 تشرینی دووەم 02:22

چوارچێوەی هەماهەنگی داوا لە عێراقییەكان دەكات ئامادەكاری بۆ هەنگاوی داهاتوو بكەن

کوردستان TV
100%

چوارچێوەی هەماهەنگی ئیدانەی خۆپیشاندانەكەی لایەنگرانی سەدر لەبەردەم باڵەخانەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق دەكات و  بە "سەرپێچییەكی مەترسیدار" لە سەردامەزراوەی دادوەری وەسفی دەكات.
چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەیاننامەیەكدا داوا لە هێزە سیاسییە نیشتمانییەكان و چالاكییە كۆمەڵایەتییەكان دەكات ، بێدەنگ نەبن و دەستپێشخەری بكەن بۆ ئیدانەكردنی ئەم پێشێلكارییە.
هاوكات چوارچێوەی هەماهەنگی حكومەت بە تەواوی بەرپرسیار دەكات لە پاراستنی موڵك و ماڵی دەوڵەت و گیانی فەرمانبەران و بەرپرسان بە تایبەت دەسەڵاتی دادوەری.
هەروەها لە چوارچێوەی هەماهەنگی داوا لە گەلی عێراق دەكات، بە هەموو چین و توێژەكانەوە ئامادەكاری تەواویان هەبێت بۆ هەنگاوی داهاتوو .
ئەمڕۆ سێشەممە 23ی ئابی 2022، ژمارەیەكی زۆر لە لایەنگرانی رەوتی سەدر خۆیان گەیاندە بەردەم تەلاری ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە ناوچەی سەوز و خیوەتی مانگرتنیان جێگیركردو ئەمەش كاردانەوەیەكی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.