Erbil 11°C چوارشەممە 06 تشرینی دووەم 02:10

فەرمانی دەستگیركردن بۆ سەركردەیەكی ڕەوتی سەدر دەرچوو

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە دادگای لێكۆڵینەوەی كەرخ-ی عێراق فەرمانی دەستگیركردنی بۆ سەباح ساعدی، سەركردە لە رەوتی سەدری بە تۆمەتی "هەڕەشەكردن لە دەسەڵاتی دادوەری" دەركرد.
هەروەها بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی عێراقی، دادگا بە هەمان تۆمەت فەرمانی دەستگیركردنی بۆ محەممەد ساعدی و غەیب عەمیری دەركردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە 23ی ئابی 2022، ژمارەیەكی زۆر لە لایەنگرانی رەوتی سەدر خۆیان گەیاندە بەردەم تەلاری ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە ناوچەی سەوز و خیوەتی مانگرتنیان جێگیركرد.
دوای ئەو پێشهاتە-ش ئەنجومەنی باڵای دادوەری بڕیاریدا كارەكانی ڕابگرێت.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.