سه‌باره‌ت به ڕۆیشتنی كاسێمیرۆی به‌ڕازیلی له یانه‌ی ڕیال مهدریدو په‌یوه‌ندیكردنی به ڕیزی یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، ناوه‌ڕاستكاره به‌ڕازیلیه‌كه ڕایگه‌یاند كه له كۆتایی مانگی ئایاری ڕابردوو و دوای به‌ده‌ستهێنانی نازناوی چامپیۆنس لیگ له‌گه‌ڵ یانه‌ی شاهانه به بریكاری كاره‌كانی ڕاگه‌یاند كه كاروانی وه‌رزشی له ڕیزی میرێنگی كۆتایی هاتووه‌و به دوای یانه‌یه‌كی دیكه‌و ئه‌زموونێكی دیكه ده‌گه‌ڕێت، ئێستاش به گوڕوتینه‌وه ده‌چێته ڕیزی مانچسته‌ریونایتدو به‌و په‌ڕی خۆشحاڵیه‌وه له خولێكی به‌هێزی وه‌ك خولی ئینگلته‌را یاری ده‌كات.
كاسێمیرۆ گوتیشی، من له‌گه‌ڵ هاوكارانم له ڕیال مه‌درید مێژووێكمان دروست كرد، له ڕیزی مانچسته‌ریونایتدیش به هه‌مان ئامانج، كۆشش ده‌كه‌م تا یارمه‌تی تیپه نوێیه‌كه‌م بده‌م بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وت و نازناوه‌كان.
ناوه‌ڕاستكاره به‌ڕازیلیه‌كه ڕه‌تیشیكرده‌وه كه بۆ پاره‌و داهات ڕووی له مان یونایتد كردبێت و له‌مباره‌وه گوتی، ئه‌وانه‌ی كه پێیان وایه بۆ پاره په‌یوه‌ندیم به مانچسته‌ریونایتد كردووه ئه‌وانه له نزیكه‌وه نامناسن، ئه‌گه‌ر ئامانجی من پاره بوایه پێش چه‌ند ساڵێك ئه‌م كاره‌م ده‌كرد.
كاسێمیرۆ ئاشكراشی كرد كه هیواخوازه كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ له مانچسته‌ریونایتد بمێنێته‌وه‌و به‌یه‌كه‌وه له یانه‌كه‌دا یاری بكه‌ن، گوتیشی، من ئێستا ده‌چمه ئینگلته‌را به‌ڵام ڕیال مه‌درید له دڵم دایه‌و هه‌ر به هانده‌ری ئه‌م یانه‌یه ده‌مێنمه‌وه .
كاسێمیرۆ: هیواخوازم كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ له مانچسته‌ریونایتد بمێنێته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.