Erbil 11°C چوارشەممە 06 تشرینی دووەم 02:34

كازمی: تێكدانی كاری دامەزراوەی دادوەری وڵات دەخاتە بەردەم مەترسی راستەقینە 

کوردستان TV
100%

لەبەر رۆشنایی پێشهات و رووداوەكانی ئێستای وڵات و بۆ بەدواداچوونی راستەوخۆ بۆ راپەڕاندنی ئەركەكانی هێزە ئەمنییەكان لە پاراستنی دامودەزگاكانی دەسەڵاتی دادوەری و دەوڵەت، سەرلەبەیانی رۆژی سێشەممە، مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانەكەی بۆ كۆماری عەرەبی میسر كورتكردەوە و گەڕایەوە بەغدا.
بە گوێرەی راگەیەنراوێكی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیران، مستەفا كازمی هۆشداریداوە لەوەی كە تێكدانی كاری دامەزراوەی دادوەری وڵات دەخاتە بەردەم مەترسی راستەقینە،.
جەختیشیكردۆتەوە  كە مافی خۆپێشاندان بەپێی دەستوور زامن كراوە، لەگەڵ پێویستی رێزگرتن لە دامەزراوەكانی دەوڵەت بۆ بەردەوامبوون لە كارەكانیان لە خزمەتی خەڵكدا.
هەروەها سەرۆك وەزیران داوای لە هەموو هێزە سیاسییەكان كرد ئارام بگرن و هەلەكە بۆ گفتوگۆی نەتەوەیی بقۆزنەوە،بۆ ئەوەی وڵات لە قەیرانی ئێستای دەربچێت.

ئەمڕۆ سێشەممە 23ی ئابی 2022، ژمارەیەكی زۆر لە لایەنگرانی رەوتی سەدر خۆیان گەیاندە بەردەم تەلاری ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی لە ناوچەی سەوز و خیوەتی مانگرتنیان جێگیركرد.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.