ڕكابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانێتی جیهان له یاری بادمنتۆن له تۆكیۆی پایته‌ختی ژاپۆن به به‌شداری پۆلێك یاریزانی به‌ناوبانگی وڵاتانی جیهان ده‌ستی پێكرد.
له یه‌كه‌م ڕۆژی پاڵه‌وانێتیه‌كه‌و له ململانێكانی قۆناغی یه‌كه‌می ئاستی پیاواندا، ڤیكتۆر ئهكسێلسێنی دانیماركی و پۆلێنكراوی یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی یاریزانانی بادمنتۆنی جیهان به دوو گێمی بێ به‌رامبه‌ر له یاریزانی مالیزی لیۆ دارێنی برده‌وه.
ئهكسێلسێنی پاڵه‌وانی ئۆڵۆمپی هه‌ردوو گێمی یاریه‌كه‌ی به ماوه‌ی چل‌ودوو خولهك و به ئه‌نجامی بیستویه‌ك شازده، بیستویه‌ك دوازده به سوودی خۆی ته‌واوكردو گه‌یشته قۆناغی سیی و دوو، هه‌ر له هه‌مان پاڵه‌وانێتی و له قۆناغی یه‌كه‌می ئاستی خانماندا، كچه یاریزانی ڤێتنامی توی لین به دوو گێم به‌رامبه‌ر به گێمێك له ئایا ئۆهۆری ژاپۆنی برده‌وه‌و گه‌یشته قۆناغی سیی و دوو، ئه‌نجامی گێمه‌كان دوازده بیست ویه‌ك، بیستویه‌ك نۆزده، بیستویه‌ك یازده بوو.
له یاریه‌كی دیكه‌شدا، كچه یاریزانی كۆریای باشوور كیم گائیون به دوو گێمی بێ وه‌ڵام سه‌ركه‌وتنی له‌به‌رامبه‌ر هۆیمارك كیارس فێڵدی دانیماركی تۆماركرد‌و گه‌یشته قۆناغی داهاتوو، ئه‌نجامی كۆمه‌ڵه‌كانی ئه‌م یاریه‌ش بیستویه‌ك سێزده، بیستویه‌ك حه‌وت بوو.
ڕكابه‌رییه‌كانی پاڵه‌وانێتی جیهان له یاری بادمنتۆن ده‌ستی پێكرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.