له كۆتایی ڕكابه‌ریه‌كانی هه‌فته‌ی دووه‌می خولی ئیسپانیا، یانه‌ی جیرۆنا میوانداری یانه‌ی خیتافی كرد، له‌ئه‌نجامدا،یاریه‌كه به سێ گۆل به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له به‌رژه‌وه‌ندی جیرۆنا ته‌واو بوو .
له گێمی یه‌كه‌م و له خوله‌كی چل‌ودوو یاریزان كریستیا ستوانی گۆڵی یه‌كه‌می جیرۆنای تۆمار كرد‌و گێمی یه‌كه‌میش به‌م تاكه گۆڵه ته‌واو بوو ، له ده‌سپێكی گێمی دووه‌م و له خوله‌كی چلوحه‌وت یاریزانی یانه‌ی خیتافی دۆمینگۆس دوارتی گۆڵیكی به هه‌ڵه له خۆیان تۆمار كرد و جیرۆنای كرده خاوه‌ن گۆڵی دووه‌م ، له خوله‌كی شه‌ست و چوار یاریزان ڤالێنتین كاستیلانۆس سێیه‌م گۆڵی بۆ یانه‌كه‌ی تۆمار كرد .
له خوله‌كی حه‌فتاوسێ یاریزان ئه‌نه‌س ئۆنال تاكه گۆڵی یانه‌ی خیتافی تۆمار كرد ، به‌م ئه‌نجامه یاریه‌كه به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له به‌رژه‌وه‌ندی جیرۆنا ته‌واو بوو و به‌م بردنه‌وه‌یه‌ی جیرۆنا سێ خاڵی هه‌یه و له پله‌ی نۆیه‌م دێت .
له‌لالیگادا جیرۆنا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر خیتافی تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.